هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

“كۆمەڵە” راگەیاندنێكی دیكەی بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو بڵاو كردەوە

“كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” بە مەبەستی پتشوانی بەردەوامی خۆی لە 20 رۆژ مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ(دەریا) و چەند زیندانی دیكەی ئێران، راگەیەندراوی ژمارە 2ی خۆی بڵاو كردەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە بەمچەشنەیە:

راگەیاندنی ژمارە 2ی كۆمەڵە “پشتیوانی خۆمان لەمانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ دووپات دەكەینەوە”
ماوەی 20 رۆژە ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی لەبەندیخانەی ناوەندیی ورمێ مانیان لەخواردن گرتوە‌و سەرەڕای گوشارەكانی بەرپرسانی رژیم‌و تێكچوونی باری تەندروستی ژمارەیەك لە بەندكراوان، مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەردەوامە.
لە رۆژانی رابردوو زیندانیانی سیاسی بەندی ژنان لە زیندانی ورمێ كە نزیكەی سێ هەفتەیە مانیان لەخواردن گرتوە، لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە سەرەڕای سوكایەتی كردن، هەڕەشەی دوورخستنەوە‌و ژووری تاكەكەسیان لە زیندانیان كردوە ئەگەر كۆتایی بە مانگرتنەكەیان نەهێنن، بەڵام سەرەڕای ئەو هەڕەشانە بەندكراوانی سیاسی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ سوورن لەسەر درێژەدان بە مانگرتنەكەیان.
بەهۆی بەردەوام بوون لەمانگرتنەكەیان ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی لەوانە محەمەد عەبدولبەخت، شێركۆ حەسەنپور، عەلیڕەزا رەسوڵی‌و عەلی ئەحمەد سلێمان بارودۆخی تەندروستییان رووی لەخراپی كردوە، لەماوەیەشدا تەنها جارێك بەڕێوەبەری زیندانی ورمێ بەناوی عەلەوی سەردانی كردون داوای لێكردون كە كۆتایی بەمانگرتنەكەیان بێنن، بەڵام ئەم بەندكراوانە سەرەڕای تێكچوونی باری تەندروستییان سوورن لەسەر مانگرتنەكەیان. بەجۆرێك كە عەلی ئەحمەد سلێمان كە سزای لەسێدارەدانی بەسەر سەپاوە توشی نەخۆشییەكی مەترسیداری پێست بووە‌و دیسكی كەمەر‌و نەخۆشی چاویشی توشبووە، بەڵام ئامادە نیە واز لەمانگرتنەكەی بێنێت تا وەڵامی داواكارییەكانیان دەدرێتەوە.
بەرپرسانی رژیم لە بەندیخانەی ورمێ بەهەموو شێوازێك گوشاریان خستوەتە سەر بەندكراوانی سیاسی تا كۆتایی بە مانگرتنەكەیان بێنن، لەم پەیوەندەدا زیندانییەكی سیاسی بەناوی مەنسوری ئاروند كە سزای لەسێدارەدانی لەسەرە بەزۆر بە شێوازێكی نامرۆڤانە بۆ گرتوخانەی مەهاباد گواستراوەتەوە.
ئەوەی ئاشكرایە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی پاش نزیكەی 3 هەفتە بەسەر مانگرتنی لەخواردنی بەندكراوانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ ئامادەنین داواكاری رەوای ئەو زیندانیانە جێبەجێ بكەن.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ جارێكی دیكە پشتیوانی خۆی لە مانگرتن‌و داواكاریی رەوای زیندانیانی سیاسی دوپات دەكاتەوە‌و داوا لەسەرجەم ناوەند‌و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ، رێكخرای نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات بەهانای زیندانیانی مانگرتوو لەزیندانی ورمێ بچن‌و بە گوشارخستنەسەر كۆماری ئیسلامی پشتیوانیان لێ بكەن.
داوا لەخەڵكی ئازادیخوازی كوردستان‌و ئێران دەكەین پاڵپشتی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە بەندیخانەی ورمێ بن‌و دژی هەموو ناعەداڵەتیەكان‌و سیاسەتە دژە ئینسانییەكانی كۆماری ئیسلامی، بەهەموو شێوازەكانی خەباتی مەدەنی دەنگی ناڕەزایی هەڵبڕن.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
8ی دێسامبری 2014 – 17ی سەرماوەزی 1393

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.