دۆخی تەندروستیی یەكێك لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە شاری ورمێ زۆر نالەبارە و كاربەدەستانی زیندانیش هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەر كردنی پزیشكی ئەو زیندانیە نادەن.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، یەكێك لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە شاری ورمێ بە ناوی “عەلیڕەزا رەسوڵی” بە هۆی پەرەسەندی ئاستی ئێش و ئازارەكانی جەستەی لەبەر نەخۆشی شێرپەنجە لە دۆخێكی جەستەیی زۆر نالەباردا دەژیت و تا ئێستا هیچ چارەسەریەكی پزیشكی بۆ نەكراوە.
عەلیڕەزا رەسووڵی رێكەوتی 29ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵی بۆ ماوەی نزیك بە 2 هەفتە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و هۆكارەكەشی پێ رانەگەیشتنی پزیشكی لە لایەن كاربەدەستانی زیندانی ورمێەوە راگەیاندبوو.
عەلیرەزا رەسووڵی ماوەی چەند مانگێكە تووشی شێرپەنجە (تومور) بووە و بەو بۆنەوە هەر دوو چۆكی و پوچەڵ بوونەوەی ئێسقانی لەگەنی و یەكێك لە قاچەكانیشی كورتەوە بووەتەوە و ئێستاش هاوڕێ لەگەڵ نزیك بە 30 كەس لە زیندانیانی سیاسی شاری ورمێ و ژمارەیەكی دیكە لە زیندانیانی سیاسی لە گرتووخانەكانی دیكەی كۆماری ئیسلامی لە شارە جیاجیاكانی ئێران، ماوەی 19 روژە دەستی داوەتە مانگرتن و لە دۆخێكی جەستەیی زۆر خراپ و ناجێگیردا دەژیت.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، عەلیڕەزا رەسووڵی بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە چالاكانی سیاسی و مەدەنی لە كاتی ناڕەزایی بە دۆخی كچە سووتاوەكانی ئاوایی “شیناوێ” لە بەردەم ئیدارەی پەروەردەی شاری مەهاباد دەستگیر و لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامیەوە بە 3 ساڵ و نیو زیندان مەحكوم كراو.
هەروەها هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، دوخی تهندروستی ههر یهكه له سیروان نژاوی ، عهلی ئهفشاری ، عهبدولڵا عهموئی و شیرکو حهسهن پور له زیندانیانی مانگرتوو بهرهو خراپی رۆشتووه.