وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی باشووری كوردستان، لە كاتی بەسەركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان ئاماری شەهیدانی شەڕی دژ بە “داعش”ی ئاشكراكرد.
مەحموود ساڵح، وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی باشووری كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە دوای سەردانی ناوچەی گەرمیان ئەنجامیدا، رایگەیاند: لە شەڕی دژی چەكدارانی داعش 700پێشمەرگە و هاونیشتمانی خۆبەخش گیانیان بەخت كردووە.
وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی باشووری كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا راشیگەیاند: ئەو 700 كەسەی گیانیان بەخت كردووە بەشی زۆریان پێشمەرگە بوونەو هەندێكیشیان هاونیشتمانی خۆبەخش و جەنگاوەری پارچەكانی دیكەی كوردستان بوونە.