چوار شه‌ممه‌ 4 ئه‌یلول 2024

كۆبوونەوەی ناڕەزایی ژمارەیەك كرێكار و ئەشكەنجەی چالاكێكی كرێكاریی كورد

ژمارەیەك لە كرێكارانی ناڕازیی كارخانەی “ئاجۆر شیل”لە شاری سنە، لە بەرامبەر بینای پارێزگای ئەو شارە كۆبوونەوە.

“كومیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان”، دوێنێ سێشەممە ١١ی مانگی سەرماوەز ١٨ كەس لە كرێكارانی دەركراوی كارخانەی “ئاجۆر شیل” لە شاری سنە، كە سێ ساڵ لەوەپێش لە سەر كار دەركراون، بۆ دەستڕأگەیشتن بە خزمەتگوزاریە دواخراوەكانی خۆیان لەوانە ١٤ ساڵ سەنەوات و ٦ مانگ حقوق لە بەردەم بینای پارێزگای سنە كۆبوونەوەی ناڕەزاییان وەڕێخست و لەدژی سەرجەم یاسا و سیاسەتە دژە كرێكاراییەكانی دەوڵەت، ناڕەزایەتیان دەربڕی و خوازیاری دانی مافە پێشێل كراوەكانی خۆیان لە لایەن پارێزگاوە بوون.

لە لایەكی دیكەوە، كومیتەی بەرگری لە “بێهنام ئیبراهیم زادە” لە راگەیاندنێكدا هەواڵی ئەشكەنجە و ئازاری ئەو چالاكە كرێكارییە بەندكراوەی لە لایەن مەئمورانی ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی لە كاتی گواستنەوەی بۆ دادگا راگەیاند.

لە بەشێك لەو راگەیاندنەدا هاتووە: رۆژی دووشەممە ١٠ی مانگی سەرماوەز جارێكی دیكە كاربەدەستانی ئەمنیەتی زیندانی رەجایی شار بە “بێهنام ئیبراهیم زادە”یان راگەیاند‌ووە، كە دەبێ بۆ سەرلەنوێ دادگایی كران رەوانەی دادگای تاران بكرێت. بەڵام پێش لە بردنی بێهنام بۆ دادگا، مەئمورانی زیندانی رەجایی شار ناوبراویان ناچار كردووە، كە بۆ پشكنینی بەدەنی هەموو جلەكانی لەبەر داكەنێت، بەڵام بێهنام لەگەڵ ئەم خواستەی مەئمورانی رژیم دژایەتی كرد.

سەرەڕای خۆڕاگری بێهنام، مەئمورانی زیندان ناوبراویان دایە بەر لێدان و ئەشكەنجە و ئازار و بە سوكایەتی و بێ رێزی، جلەكانیان لەبەر داكەندووە و رووتیان كردووەتەوەو دوایی داویانەتە بەر لێدان و ئەشكەنجە و “بێهنام”یان خەڵتانی خوێن كردووە.

دواتر مەئموران لە بردنی “بێهنام” بەو چەشنە بۆ دادگا پەشیمان بوونەوە و سەرلەنوێ رەوانەی زیندانیان كردەوە.

جێگای ئاماژەیە، “بێهنام ئیبراهیم زادە” هەڵسووڕاوی كرێكاری، ئەندامی كومیتەی بەدواداچوون بۆ پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان و ئەندامی كۆمەڵەی بەرگری لە منداڵانی كار و سەرشەقام، زیاتر لە چوار ساڵە لە زیندان بەند كراوە.

index

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.