گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر زیندانانی مانگرتوو توندتر بووەتەوە

ماوەی 14 رۆژە زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ دەستیان داوەتەمانگرتن لە خواردن و بەو بۆنەشەوە ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی لە شارەكانی دیكەی كوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی لەوان دەستیان داەوەتە مانگرتن لە خواردن و ئەمەش كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی تووڕە كردووە و گوشارەكانیان بۆ سەر ئەو زیندانیانە پەرە پێداوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی “چالاكانی مافی مرۆڤ و دێموكراسی لە ئێران رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەرپرسانی زیندانی زاهیدان هێرشیان كردووەتە سەر “محەممەد ئەمین ئاگووشی” لە یەكێك لە ژوورە تاكەكەسییەكانی ئەو زیندانە.

محەممەد ئەمین ئاگووشی وێڕای چەند كەسی دیكە لە زیندانیانی سیاسیی زاهیدان بۆ پاڵپشتی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی كوردی زیندانی ئورمیە كە ئەمڕۆ ١٤ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، دەستی داوەتە مانگرتن و دواتر هەر لەبەر ئەوەش لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە بێ رێزیی پێكراوە.

كەل‌وپەلی ئەو زیندانییە سیاسیە كوردە بە هۆی پشكنین و تێكدانیان لەلایەن هێزەكانی رێژیمی ئێرانەوە، بە كەڵكهاتووییان نەماوە و تەنانەت یەكێك لە پشكێنەرانی زیندانی زاهیدان بە ناوی “غەدیر” جل‌وبەرگی ئەو زیندانییە سیاسییەی دڕاندووە و بە شێوەیەكی نەشیاو وەك سووكایەتی پێكردنێك، لەشی ئەو زیندانییەی پشكنیوە.

كردەوەی ئەو پشكێنەرەی زیندان و هێرشی ئەو كەسە بە هاوكاریی پاسدارەكانی بەندی ٦ی زیندانی مەركەزیی زاهیدان بۆ سەر ژووری تاكە كەسیی محەممەد ئەمین ئاگووشی؛ ناڕەزایەتی بەشێكی بەرچاو لە زیندانیانی سیاسیی زاهیدانی لێكەوتەوە.

محەممەد ئەمین ئاگووشی سەرەتای ساڵی رابردوو بە هۆی ئەوەیكە بەرپرسانی قووەی قەزائییە ئیزنی مەرەخەسی و ئازادی مەرجداریان پێ نەدابوو، مانی لە خواردن گرتبوو.

ئاگووشی بە تۆمەتی “سیخۆڕی بە قازانجی حكومەتی باشووری كوردستان و موحاریبە لە رێگای هاوكاریی لەگەل حیزبەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی” لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی دەستبەسەر كرا و ماوەی ٧ مانگ لە ژووری تاكەكەسیی دابووە و دواتر لە لقی دادگای نیزامی بە “ئیعدام بە شێوەی گوللـەباران” مەحكوم كرا كە ئەو حوكمەش لەلایەن دیوانی باڵای رێژیمەوە پشتڕاست كرایەوە.

حوكمی ئەو زیندانییە سیاسییە كوردە دوای پێداچوونە بە ١٠ ساڵ زیندان و دووەخرانەوە كەم كرایەوە و هەنووكە لە زیندانی مەركەزیی زاهیدان ماوەی حوكمەكەی تێپەڕ دەكات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.