سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

“مەنیژە سادقی” لە زیندان ئازادكرا

“مەنیژە سادقی” چالاكی بواری ژنان پاش 5 رۆژ دەستگیركران، لە گرتووخانە ئازادكرا.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، “مەنیژە سادقی” چالاكی بواری ژنان كە رۆژی چوارشەممە 5ی مانگی سەرماوەز لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كرا، بە دانانی بارمتەی 40 میلیۆن تمەنی پاش 5 رۆژ راگیران لە گرتووخانە بە شێوەی كاتیی ئازادكرا.

ئەو چالاكەی بواری ژنان و منداڵان پاش پشكنینی ماڵەكەی لە لایەن ئەو هێزانەوە، دەستگیر كراوە و هەتا كاتی ئامادە كرانی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك سەبارەت بە چارەنووسی لە بەردەستدا نیە.

مەنیژە سادقی ساڵی 89یش دەستگیر كرا و لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، بە تاوانی پەیوەندیی لەگەڵ حیزبێكی نەیاری حكومەت لە كوردستان، بە 91 رۆژ زیندان مەحكوم كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.