سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

زۆربوونی فڕۆكە بەسەر ئاسمانی كوردستان و مەترسی گیانی بۆ هاوڵاتیان

بەرپرسێكی فڕۆكەوانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە كە رۆژانە 900 فڕۆكەی خارجی بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا دەفڕن، كە ئەوە ریكۆردێكی بێوێنەیە لە مێژووی فڕۆكەوانیی ئێراندا.

بە باوەڕی كارناسانی فرۆكەوانی  ئێران، ئاڵۆزییەكانی وڵاتانی سوریە و عێراق و تێكهەڵچوونی ئەرتش و لایەنگرانی رووسیە لە ئۆكراین بە تایبەت دوای كەوتنە خوارەوەی فرۆكەی نەفەر هەڵگڕی وڵاتی مالزی لەو وڵاتە، كۆمپانیا نێودەوڵەتییە فرۆكەوانییەكان بەناچار كەڵك لە ئاسمانی رۆژهەڵاتی كوردستان وەردەگرن بۆ هاتووچۆ و ئەوەش بووەتە سەرچاوەیەك بۆ پیشەی فرۆكەوانیی ئێران ، داهاتێك كە بە زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

رۆژانە 900 فرۆكە بەسەر ئاسمانی كوردستاندا تێدەپەڕن، كە ساڵهایە دەناڵێت بە دەست نەبوونی ئیمكانات ، فرۆكە ، فرۆكەخانە و گەشتی ئاسمانییەوە  و هەروەها دەوترێ دووكەڵی ئەو فڕكانە كەش و هەوای كوردستانی تێكداوە و مەترسی گیرۆدەبوونی هاوڵاتیان بە جۆرەها نەخۆشی مەترسیدار و لەوانە شێرپەنجە، رۆژ لە دوای رۆژ پەرە دەستێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.