چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بوونی سەدان هەزار كەسی نەخوێندەوار لە پارێزگای “سنە”

بە پێی سەرژمێرییەگان، سەدان هەزار كەسی نەخوێندەوار لە پارێزگای “سنە” بوونی هەیە.

بەپێی سەرژمێرییەكانی سێ ساڵ پێشتر، پارێزگای سنە زیاتر لە ٢٨٠ هەزار نەخوێندەواری هەیە. ئامارێك كە پشتی بە لێدوانی خەڵك بەستووە. ئەمە واتە هەر كەس بۆ خۆی بڕیاریداوە كە خوێندەوارە یا خوێندەوار نییە. ئەمەش ئامارێكی راست و دروستی لێ دەرنەچووە. یەكێك لە جێگرانی پەروەردەی پارێزگای سنە باس لەوە دەكات كە 30% ی ئەو ئامارە راست نەبوون.

لە شارەكانی پارێزگای سنەدا، شاری كامیاران ئامارێكی بەرزی نەخوێندەوارانی هەیە. بەپێی ئامارێك كە بەرپرسانی خۆجێیی بڵاویان كردەوە، دوو هەزار و ٩٠ كەس نەخوێندەوارن. لە شارێكی نزیك بە سەد و ٦ هەزار كەسیدا. پەرویز دەوڵەتیاری لە بەرپرسانی پەروەردەیی كامیاران، دەڵێ: سێ ساڵ پێشتر ژمارەی نەخوێندەوارەكانی ئەو شارە شەش هەزار و ١٩٠ كەس بووە.

هەڵبەت ئەمە جگە لە ژمارەی نەخوێندەوارانی شارۆچكەی “موژژ”ە كە شارۆچكەیەكی سەر بە شاری كامیارانە. ژمارەی نەخوێندەوارانی موژژ ٣٣٠٠ كەسە. نەخوێندەوارانی شاری كامیاران زیاتر لە 7% ی كۆی نەخوێندەوارەكانی پارێزگای سنە پێكدەهێنن.

ریشەكێشكردنی نەخوێندەواری تەنیا بە پەروەردە و بارهێنان مەیسەر نابێت. بۆیە بەرپرسانی پەروەردەیی شاری كامیاران خوازیاری هاوكاری دامودەزگا حكومتییەكانی دیكە بوون. تا بەڵكو ئیتر رێگاكانی نەخوێندەواری بۆ هەمیشە ببەسترێ.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، چەند رۆژ لەوەپێش جێگری سەواد ئاموزی ئیدارەی پەروەردەی پارێزگای سنە لە كۆبوونەوەیەكی ستادی پێشەوەچوونی سەواد ئتموزی شاری سەقز بەڕێوە چوو، باسی لەوە كردووە، كە ئێستاكە لە پارێزگای سنە 117 هەزار و 19 كەس نەخوێندەوار بوونی هەیە كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵدایە  و بەرپرسی سەواد ئامووزیی ئیداەری پەروەردەی شاری سەقز وتی: لەو شارەدا 8 هەزار و 490 كەس بێ سەواد بوونی هەیە، كە ئەو رێژەیە 8.3% ی دانیشتووانی 10 تا 49 ساڵ تەمەنی ئەو شارە لەخۆ دەگرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.