دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

رێژەی ئاوارە عێراقییەكان دوو میلیۆن كەسی تێپەڕاند

ژمارەی ئەو كەسانەی كە ئەمساڵ لە عێراق ئاوارە بوون دوو میلیۆن كەسی تێپەڕاندووە.

وتەبێژی رێكخراوی نێودەوڵەتیی پەنابەران، جۆیل میلمان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری ژێنێڤ سازكرابوو، رایگەیاند لە سەرەتای 2014ەوە تا ئیستا لە عێراق دوو میلیۆن و چوار هەزار و 66 كەس ئاوارەبوونە.

وتەبێژەكەی رێكخراوی نێودەوڵەتی پەنابەران ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی عێراق و گرووپە چەكدارەكان لەو وڵاتەدا، رێژەی ئاوارەكان لە ماوەی سێ مانگی كۆتاییدا زیادی كردووە و  لەو كاتەوە هەتا ئێستا 220 هەزار كەس ئاوارە بوونە.

میلمان ئاماژەی بەوەش كرد، كە تەنیا لە پاریزگای نەینەوا 943 هەزار و 962 كەس و لە ئەنبار 540 هەزار و 732 كەس ئاوارەبوونە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.