3 بەرپرسی ناخۆجێیی دادگای مەریوان بە هۆی گەندەڵیی ماڵییەوە لەسەر كار لابران.
بەپێی هەواڵی كوردكاناڵ، ماوەی چەند ڕۆژ لەوەپێش 3 بەرپرسی ناخۆجێیی بە ناوەكانی قوربانی بەرپرسی دادگوستەری، خزرلوو دادوەری دادگای مەریوان و ئازادی یەكێك لە كاربەدەستە باڵاكانی دادگای شاری مەریوان بە تاوانی گەندەڵیی ماڵی لەسەر كار لابراون.
جێگای ئاماژەیە، كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی هەڵاواردن و دانانی جیاوازی و متمانەپێنەدان بە خەڵكی خۆجێیی شارە كوردنشینەكان، بەرپرسانی پلە بەرزی ئەو شارانە لە نەتەوەو ئایینەكانی دیكەی ئێران دیاری دەكەن.