پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

مانگرتنی زیندانیانی قزڵحەسار بەرامبەر بە كوشتاری بەكۆمەڵ لەو زیندانە

لە ناڕەزایی بە ئێعدامی دەیان كەس لە زیندانیانی زیندانی قزڵحەساری كەرەج، زیندانیانی واحیدی 2ی ئەو زیندانە دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ماوەی 2 هەفتەی رابردوودا نزیك بە 44 كەس لە زیندانیانی مەحكوم بە ئێعدام لە واحیدی 2ی زیندانی قزڵحەساری كەرەج، لە گرووپگەلێكی 11 كەسیدا رەوانەی ژووری تاكەكەسی كراون و ئێعدام كراون و بەو بۆنەوەی زیندانیانی راگیراو لەو واحیدە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

هەروەها 5 كەسی دیكە لە ناوەكانی “عەلی گولبارانی، یوسف فاختە، مەنسوور یادگاری، سەلام و بێهنام” و پێدەچێ تا چەند كاتژمێرێكی دیكە لەسێدارە بدرێن.

شایانی باسە، زیندانی قزڵحەساری كەرەج، یەكێك لە گەورەترین زیندانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و  واحیدی 2ی ئەو زیندانە 9 سالۆنی هەیە و نزیك بە 3 هەزار زیندانی بە تاوانگەلێكی جۆراوجۆر راگیراون كە لانیكەم هەزار كەسیان حوكمی ئێعدامەكەیان یەكلایی كراوەتەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، پاییزی ساڵی رابردوو بە هۆی مانگرتنی هەزاران كەس لە زیندانیانی مەحكوم بە ئێعدام لە زیندانی قزڵحساری كەرەج، نزیك بە 6 مانگ كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامی زیندانیانی ئەو زیندانەیان راگرت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.