شه‌ممه‌ 7 ئه‌یلول 2024

دوو شاعیر و سینماكاری كورد خەڵاتی نێودەوڵەتییان پێ بەخشرا

خەڵاتی یەكەمی ئەدەبیی گۆڤاری ١٠telی بەخشرایە حەمید شەریفی شاعیر و هونەرمەندی كوردی دانیشتووی وڵاتی سوید.

لەو فستیڤاڵەدا سەرجەم ٩ كەس بەشدراییان كردبوو، كە ٨ كەسیان بە زمانی سوید و كەسێكیشیان بە زمانی عەرەبی لە پێشبڕكێی فستیڤاڵەكەدا شێعریان پشێكەش كرد.

حەمید شەریفی بە شێعرێك لە ژێر ناوی “هاوخەباتی”یەوە بەشداریی لە فستیڤاڵەكەدا كردبوو، كە وەكوو تێكستی یەكەمی ئەدەبیی فستیڤاڵەكە دەستنیشان كرابوو.

گۆڤاری ١٠tel، كە بە یەكێك لە دیارترین گۆڤارەكانی وڵاتی سوید دادەندرێ، ئەو خەڵاتەی پێشكەشی حەمید شەریفی شاعیر و هونەرمەندی كورد كردووە.

حەمید شەریفی هونەرمەندی خەڵكی شاری سنە، كە ساڵی ١٣٨٨ رووی لە وڵاتی سوید كردووە و ساڵی رابردوو بەرهەمێكی شێعریی بە زمانی سویدی نووسیووەو ئامادەی چاپی كردووە.

(كۆمەڵە شێعری تێكستی گۆرانی، كورتە شێعر، وەرگێڕانێ كۆمەڵە شێعرێكی سویدی كە بۆخۆی هۆنیویەتییەوە، كتێبێكی تایبەت بە منداڵان بە زمانی ئەردەڵانی) چوار بەرهەمی ئەو شاعیرە كوردەیە، كە ئامادەی چاپ كراون.

هەروەها لە لایەكی دیكەوە، كورتە فیلمی “ماڵ و كلیل” لە دەرهێنانی “شوان عەتووف” خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی “ئۆ كورت” لە وڵاتی ئیتاڵیای بەدەستهێنا.

كورتە فیلمی چیرۆكی “ماڵ و كلیل” لە نووسین‌و دەرهێنانی سینەماكاری كورد “شوان عەتووف” و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا كاتژمێر 30/7ی ئێوارەی ڕۆژی 21 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی نێونەتەوەیی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی “ئۆ كورت” O Curt لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشكرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.

ئەو كورتە فیلمە 15 خولەكییە كە لە لایەن كۆمپانیای “ئای لۆف فیلم” لە باشووری كوردستان و وڵاتی بریتانیا لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاودەكرێتەوە لە فیستیڤاڵی كورتە فیلمی “ئۆ كورت” لەگەڵ 17 كورتە فیلم لە وڵاتانی فەرانسە، ئاڵمان، ئیسپانیا، ئێران، توركیە، ئیتالیا، ڕووسیە، سووریە، ئەمریكا و هۆنگ كۆنگ ڕكابەری كرد و شەشەمین خەڵاتی خۆی بەدەستهێنا و لە 30 فیستیڤاڵی دیكەی جیهانیشدا بۆ وەرگرتنی خەڵات لە پێشبڕكێی سەرەكییەكاندایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.