یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

لەسلێمانی فیستیڤاڵێك بۆ رێزگرتن لە ئەحمەدی موفتی زادە بەڕێوەچوو

رۆژی 29ی نوڤامبر، لایەن سەنتەری پەرەپێدانی لاوان چوارەمین فیستیڤاڵی خۆی تایبەت بە ئەحمەدی موفتی زادە لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی سازدا. چاودێرێكی سیاسیش رەخنە لەو فیستیڤاڵە دەگرێت.
لەو فیستیڤاڵەدا ژمارەیەك كەسایەتی ئاینی چەندین وتاریان لەسەر كەسایەتی مەزهەبی‌و بیرو بۆچوونەكانی ئەحمەدی موفتی زادە خوێندەوە.
سەبارەت بە بەستنی ئەم فیستیڤاڵە تایبەت بە ئەحمەدی موفتی زادە، چاودێرێكی سیاسی رۆژ هەڵاتی كوردستان بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: گرتنی فیستیڤاڵی لەوچەشنە بۆ كەسایەتییەكی مەزهەبی وەك ئەحمەدی موفتی زادە لەشاری سلێمانی كە بە پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان ناسراوە، زۆرێك لە هەڵسوراوانی سیاسی رۆژهەڵاتی توشی سەرسوڕمان كرد.

چاودێرە سیاسیەكە كە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات وتی: ئەحمەدی موفتیزادە كەسایەتییەك بوو كەلەسەرەتای هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامی لەئێران‌و سەرەتای بزوتنەوەی خەڵكی كوردستان دژی ئەو رژیمە، ئەو دەورو نەقشێكی خراپی دژی بەرژەوەندیییەكانی خەڵك گێڕا.

وتی: یەكێك لەكارەكانی ئەحمەدی موفتی زادە دامەزراندنی “مەكتەبی قورئان”‌و هاوردنی دەستەواژەی “پێشمەرگەی موسڵمان” بوو كە ئەو كەسانە بوون لەبەرامبەر هێزەكانی پێشمەرگە بەتایبەتی كۆمەڵە‌و دیموكرات، پشتیوانی خۆیان بۆ كۆماری ئیسلامی راگەیاندبوو و لەسەر بڕیاری موفتی زادە پێیان وابوو كۆماری ئیسلامی مافەكانیان دەپارێزێت. كە هەر لەو سەردەمەوە خەڵكی كوردستان وشەی “جاش”یان بۆ ئەو “پێشمەرگە موسڵمان”نانە دانا كە بەو كەسانە دەوترێت كە دژی بەرژەوەندی گەلەكەیان هاوكاری رژیمە داگیركەرەكان دەكەن.

چاودێرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە: بە بێ هۆ نییە لە سلێمانیی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە خۆی بە عەلمانی دەزانێت، لەژێر ناوی سەنتەرێك بۆ پەرەپێدانی لاوان فیستیڤاڵێك بۆ كەسایەتی ئەحمەدی موفتی زادە بگێرێت، “چونكە زۆربەی لایەنە ئیسلامییەكانی باشوری كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە تەغزیەی فیكری‌و مادی دەكرێن‌و كۆماری ئیسلامی لای ئەو حیزب ‌و لایەنانە پیرۆز‌و بایەخدارە، ئەمەش لەگەڵ پەرەپێدان‌و دەستوەردانی كۆماری ئیسلامی لە لەزۆربەی جومگەكانی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی باشوری كوردستان بەتایبەت سلێمانی”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.