سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

زیندانیەكی كوردی دیكە بە مانگرتنەكەی زیندانی ورمێ پەیوەست بوو

زیندانیەكی سیاسی كوردی دیكە بە مەبەستی پیشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ، دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بەدیع حسێن پەناهی، زیندانی سیاسی كورد كە لە رێكەوتی یەكی مانگی رێبەندانی ساڵی 1392ی هەتاوییەوە دەستگیر و ئێستاكە لە زیندانی “بەندەر لەنگە” راگیراوە، بە مەبەستی پیشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خورادن.

بەدیع كە خەڵكی ئاوایی قروچیا سەر بە شاری دێگولان و ناوچەی لەیلاخە، رێكەوتی 18ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای هورموزگان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی لە رێگای پەیوەندیی گرتن بە یەكێك لە حیزبە كوردستانیە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی، بە 7 ساڵ زیندان مەحكوم كراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەمڕۆ 12 رۆژ بەسەر مانگرتنی 29 زیندانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) تێدەپەڕەێت، كە بە مەبەستی ناڕەزایی بە گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی بۆ بەندەكانی دیكەی زیندان و هێنانی زیندانیانی مەترسیدار بۆ نێو زیندانیانی سیاسی، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.