لە راگەیەنراوێكدا دێپارتمانی پشتگیری لە بەندكراوانی سیاسی كورد داوا لەخەڵكی كوردستانو هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكات پشتیوانی لە مانگرتنی ئەو بەندكراوانە بكەن كە لە زیندانی ورمێ مانیان لەخواردن گرتووە.
دەقی راگەیەنراوەكە:
بۆ پشتگیری لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان
داواکارین لە خەڵکی کوردستان، پارت ولایەنە سیاسییەکان، رێكخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، رێكخراوەکانی مافی مرۆف ورێكخراوەکانی مافی ژنان، میدیاکان وراگەیاندنەکان بە گشتی و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی ، بە هانای مانگرتنی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی ورمێ وە بچن.
زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ پێویستیان بە یارمەتی وپشتیوانی تەواوی لایەنەکانەو بە پشتیوانی لە ئەوان دەتوانرێت تەواوی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سەرزندانیانی سیاسی پوچەڵ ببێتەوە.
دێپارتمانی پشتگیری لە به ندکراوانی سیاسی کورد
٣٠ی نوامبری ٢٠١٤ی زایینی