پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دكتورێكی كورد لە شاری تاران تێزابی بە روومەتدا پڕژێندرا

بەرپرسی نەخۆشخانەیەكی فێركاری – دەرمانی لەتاران لەلایەن دوو كەسەوە هێرشی كراوەتە سەری و تێزاب بە روومەتیدا پڕژێندراوە.

سەرنشینەكانی ماتۆرسیكلێتیك، كە دوو كەس بوونە، هێرشیان كردۆتە سەر دكتور “سیامەند ئەنوەری” بەرپرسی نەخۆشخانەی “زیائیان”‌ لە شاری تاران و بە هۆی پژاندنی تێزاب بە سەر چاویدا بریندار بووە.

ئەو رووداوە كاتژمێر ٩ی شەوی رابردوو لە نزیك مەیدانی “وەنەك” رووی داوە.
دكتور “سیامەند ئەنوەری” خەڵكی شاری “مەهاباد” و دانیشتووی تارانە و بە هۆی پژاندنی ئەو تێزابەوە ئێستا لە نەخۆشخانەی “فارابی”، كە تایبەت بە نەخۆشیی چاوە، لەژێر چاودێری دایە.

ئەو پزیشكە كوردە چاوی چەپی تووشی برینداری بووە و سەر و دەمیشی بەهۆی پژاندنی تیزابەكەوە سووتاون.

هەواڵدەرییە حكوومەتییەكان بڵاویان كردۆتەوە، ئەو رووداوە لەلایەن پۆلیسەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێ‌.

نەخۆشخانەی زیائیانی تاران وەكوو ناوەندێكی فێركاریی ـ دەرمانی كە یەر بە زانستگەی زانستی پزیشكی تارنە دێتە ئەژمار كە لە نزیك مەیدانی ئەبووزەر لە باشووری رۆژئاوای تاران هەڵكەوتووە.

ئەو هێرش كردنە لەحاڵێكدایە كە لەماوەی چەند حەفتەی رابردوودا ژمارەیەك حاڵەتی هاوشێوەی پژاندنی تێزاب لە شارەكانی ئیسفەهان، كرماشان، تاران، قوم و مەشهەد ئەنجام درابوو.
فەرماندەی هێزی ئینتزامی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران وتوویەتی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 318 حاڵەتی پژاندنی تێزاب لەئێران رووی داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.