هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

داخرانی 35% ی شارۆچكە پیشەسازییەكانی”ئیلام”

نالەباربوونی بارودۆخی ئابووری، 35% ی شارۆچكە پیشەسازییەكانی ئیلامی داخستووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی حكومەتیی ئیسنا، جێگری كاروباری بازرگانی و پەرەپێدانی پیشە و كانزاكانی پارێزگای ئیلام وتوویەتی، ئێستا هیچكام لە شارۆچكە پیشەسازییەكانی ئەم پارێزگایە بە شێوەی تەواو چالاك نەماون و بە هۆی نەبوونی توانای ماڵی و نالەباربوونی بارودۆخی ئابووری بە شێوەی نیوە چڵ درێژە بە هەڵسووڕانیان دەدەن.

بەپێی ئەو راپۆرتە، لە نێوان ٢١ شارۆچكەی پیشەسازیی پارێزگای ئیلام، ٧ شارۆچكە بە تەواوەتی داخراون و ١٤ شارۆچكەی دیكەش بە شێوەی نیوە چڵ كار دەكەن و هیچكام لە تەواوی دەفرایەتیی خۆیان كەڵك وەرناگرن.

هەر لەم پێوەندییەدا، جێگری وەزیری سەنعەت، كانگا و بازرگانیی رێژیمی ئێران رایگەیاندووە كە ٣٦ هەزار یەكەی پیشەیی و بەرهەمهێنان لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی توانای ماڵی و بارودۆخی نالەباری ئابووری، داخراون یان بە شێوەی نیوەچڵ درێژە بە كار دەدەن.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پیشە، كانگا و بازرگانی هەروەها دەرخەری ئەوەیە كە ٢٢ هەزار یەكەی بەرهەمهێنان لە بەرەبەری داخران دان.

لە بواری داخرانی یەكە بەرهەمهێنەر و پیشەیەكان لە پارێزگاكانی كوردستان لە ٢ هەزار و ٨٠٠ یەكەی بەرهەمهێنان لە پارێزگای ئورمیە ١ هەزار و ٢٤٥ یەكە داخراون.
داخرانی لە سەدا ٤٧ی یەكە بەرهەمهێنەر و پیشەیەكان لە ئورمیە بووەتە هۆی ئەویكە زیاتر لە ١٨ هەزار كەس لەو پارێزگایە بێكار بن.

هەروەها، رایگەیاندووە كە لە سەدا ٧٠ی یەكە پیشەییەكان لە پارێزگای سنە و لە سەدا ٧٥ی یەكە بەرههێنەرەكان لە پاریزگای كرماشان بە هۆی نەبوونی توانای ماڵی و بارودۆخی نالەباری ئابووری، داخراون یان بە شێوەی نیوەچڵ درێژە بە كار دەدەن.

داخرانی یەكە پیشەییەكان لە ئێران و بەتایبەت لە كوردستان بووەتە هۆی زۆر بوونی بێكاری و هەژاری.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.