هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

پاش دوو ساڵ كچانی شیناوێ لە وەرگرتنی مافەكانیان بێ بەرین

دوو ساڵ بە سەر كارەساتەكەی سووتانی قوتابخانەی شیناوێ تێدەپەڕی، بەڵام قوربانییانی ئەو ڕووداوە تەنیا وادەو بەڵێنیان پێدراوە و لە وەرگرتنی مافەكانیان بێ بەری بوون.

ڕەسووڵ خزری،  نوێنەری شارەكانی پیرانشارو سەردەشت لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، دەڵێ:
تا پێش 15ی سەرماوەزی ئەمساڵ مووچەی مانگانە بۆ كچە سووتاوەكانی شیناوێ دیاری دەكرێ، ئەوەش لە حاڵێك دایە كە هاوینی ڕابردوو لە كۆبوونەوهی ئەو كچانەو پارێزەرەكانیان‌ لەگەڵ جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران، ئەو وادەیە لە زمان ئەو كاربەدەستەوە بەو منداڵانە درا، بەڵام ئێستاش وەدی نەهاتووە.

بنەماڵەی ئەو 12 كچەی ڕێژەی سووتانەكانیان زیاتر لە ئەوانی دیكە بووە، دەڵێن دیارینەكردنی مووچەی مانگانە بۆ ئەو كچانە تەنیا ئەو تاكە مافە نییە كە ئەوان لێی بێبەشن، بەڵكوو ئەوان لە پرۆسەی دەرمان‌و چارەسەر كردنی برینەكانیشیان غەدریان لێكراوەو وەك پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە.

پشتگوێ‌خران ‌و بێبەشیی ئەو كچانە لە مافەكانیان لە حاڵێك دائە كە ڕەسووڵ خزری، لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی ئیدیعا دەكا بەدوداچوونی پەروەندەی دەرمان‌و چارەسەری‌و مافەكانی ئەو كچانە دەخاتە یەكەمایەتیی كارەكانی خۆی لە مەجلیس، ئەوەش لە حاڵێك دایە كە باوكی ئەو كچانە بەردەوام باسیان لەوە كردوە كە بە هۆی كەمتەرخەمیی كاربەدەستان‌و لەبیربردنەوەی وادەو بەڵێنەكانیان لە ژیان‌و كارو كاسپی بوون‌و زۆربەی تێچووی دەرمانی كچەكانیانشیان هەر لە گیرفانی خۆیان دەیدەن.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، 15ی سەرماوەزی دوو ساڵ لەوە پێش بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە پۆلی چوارەمی قوتابخانەی شیناوای پیرانشار 34 كچە قوتابی تەمەن 9 ساڵ سووتان‌و دوو كەس لەوان بە ناوەكانی “سەیران یەگانەو ساریا ڕەسووڵ زادە” بەهۆی سەختیی برینەكانیان‌ گیانیان لەدەست دا و 12 كەس لەو كچانەش بەهۆی قووڵیی برینەكانیان دەبێ بۆ ماوەی چەند ساڵی داهاتووش لە نەشتەرگەری‌و پرۆسەی دەرمان‌و چارەسەری بەردەوام بن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.