چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەركردنی دەیان كرێكار لە شاری “مەریوان”

خاوەنكاری پرۆژەی سەدی ئازاد “بنیەر” لە سەر جادەی سنە_مەریوان، دەستی داوەتە دەركردنی 70 كەس لە كرێكارەكانی بەشی تونێلی ئەو پرۆژەیە.

بە پێی راپۆرتی كومیتەی هەماهەنگی، خاوەنكاری ئەو كارخانەیە وێڕای دەركردنی ئەو 70 كرێكارە، 20 كرێكاری دیكەی هەر ئەو بەشەی بە شێوەی زۆرەملێ و بە بێ حەقدەست بۆ ماوەی 6 مانگی دیكە ناردووەتە مەرەخەسی.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە خاوەنكار لە دانی 4 مانگی حەقدەستی دەودواخراوی كرێكاران و بە فریوكاریی و دانی بەڵێنی درۆیین، تەنیا 20% لە حەقدەستی كرێكارانی پێ داون.

جێگای ئاماژەیە، 450 كرێكار لە پرۆژەی سەدی ئازاد “بنیەر” كار دەكەن، كە وێڕای دۆخی دژواری كار، بەردەوام لە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی دەركردن و پێدانی مەرەخەسی زۆرەملێدان و تەنها لە ساڵی 1391ی هەتاوییدا نزیك بە 7 هەزار كرێكاری بەشی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریی ئەو پرۆژەیە لەسەر كار دەكرابوون، كە ئەوەش ناڕەزایی ئەو كرێكارانی لێكەوتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.