هاوڵاتیەكی كوردی خەڵكی شاری “قوروە” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە هۆیەكی نادیار دەستگیر و راپێچی ئیدارەی ئیتلاعات كرا.
بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، رۆژی پێنجشەممە 6ی مانگی سەرماوەز هاوڵاتیەكی كوردی خەَكی شاری قوروە بە ناوی “هادی تەهماسبی” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و گواستراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.
دەوترێ، هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات بە بێ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەخت و گرتنی مۆڵەت، هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتیە كوردە و ناوبراویان دەستیگر و تا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش هیچ زانیارییەك سەبارەت بە چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.