سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

چاندنی داربەڕوو لە داوێنی *زاگرۆس* لە شارەکانی “سەوڵاوا و جوانڕۆ”

بۆ رزگاركردنی دارستانەكانی زنجیرە چیای *زاگرۆس*، چالاكانی ژینگەپارێزی لە شاری “سەوڵاوا و جوانڕۆ” كەمپینێكیان سازكردووە بۆ چاندنی داربەڕوو، كە بەردەوام ژمارەیان لە كەمبوونەوەدایە.

كەمپینی بەڕوو لەلایەن عەتا قادری، بەرپرسی ژینگەپارێزی شاری جوانڕۆوە پێشنیار كراوە و تا ئێستا چەندین شار بەم كەمپەینەوە پەیوەست بوون و شاری “سەوڵاوا” لە نێوان سنە و مەریوان لە ریزی ئەو كەمپەینەدان. دواتر ئەنجوومەنی سەوزی ماپریسی جوانڕۆش پشتگیری كرد. عەتا قادری دەڵێ: ئامانجی ئەو كەمپەینە رێگرتنە لە نەخۆشكەوتن و لەنێوچوونی دار بەڕووەكان. بەشێكی زۆر لە دار بەڕووەكانی پارێزگای ئیلام لە زنجیرە چیاكانی “زاگرۆس” تووشی نەخۆشی هاتوون، ئەم نەخۆشیەش لە هەندێ شوێنی پارێزگای كرماشانیش پەیدا بووە.

لەو كەمپەینەدا دەبێت هەر كەسێك سێ كەس بۆ كەمپەینەكە بانگهێشت بكات. هەر یەك لەوانیش دەبێت سێ بەڕوو بچێنن. یان هەر دارێكی دیكە كە لەگەڵ كەشوهەوای شوێنەكەدا گونجاو بێت. بۆ ئەوەی كەمپەینەكە زیاتر پەرە بستێنێ، هەریەك لەو سێ كەسە دەبێت سێ كەسی دیكە بانگهێشت بكات.

ئومێد ئەحمەدیان، بەرپرسی ئەنجومەنی ماپریس، دەڵێ : پێشتر كەمپەینی سەهۆڵاو هەبوو، بۆیە ئێمەش لەم چوارچێوەیەدا بیرمان كردەوە شتێكی هاوشێوە بۆ ژینگە بكەین.

كەمپەینەكە تەنیا لە شاری جوانڕۆدا سنووردار نەبووە. ژینگەپارێزان لە شارەكانی مەهاباد، مەریوان، سنە و تەنانەت سلێمانیش بانگهێشتی كەمپەینەكە كراون و ئەوانیش پێیەوە پەیوەست بوون.
ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ساڵانە بە سەدان حاڵەت ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی كوردستان لە سەر زنجیرە چیاكانی *زاگرۆس* بەرۆكی ژینگەی كوردستان دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی لەنێوچوونی چەندەها هێكتار لە لەوەڕگە، لێرەوار و دارستانەكانی كوردستان.

چەند رۆژ پێش ئێستا 12 پارێزگاری *زاگرۆس*نشین لە شاری ئیلام كۆبوونەوە و رێككەوتننامەیەكیان بۆ رزگاركردنی دار بەڕووەكانی زنجیرە چیاكانی *زاگرۆس* واژۆ كرد. زنجیرە چیاكانی *زاگرۆس* دەكەوێتە رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ئێرانەوە. پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هەموویان لە پارێزگا *زاگرۆس*نشینەكانن.

ناوچەی *زاگرۆس* نزیك بە سی ملیۆن هێكتار رووبەری هەیە و 40%ی ئاوی ئێران لەوێوە سەرچاوە دەگرێ. بۆیەشە رۆڵێكی گرنگی لە زیندووراگرتنی ژینگەی ئێراندا هەیە. لە پارێزگاكانی كوردستاندا، دار بەڕووەكانی پارێزگای ئیلام زیاتر لە هەمووان مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە. لەم پەیوەندییەشدا ئاماری جیاواز بڵاو دەبێتەوە. شارەزایان دەڵێن: لە ماوەی ئەم ساڵانەی رابردوودا نزیكەی 100 هەزار هێكتار كە زیاتر لە یەك لەسەر شەشی كۆی دارستانەكانی ئیلام دەگرێتەوە، بە هۆكاری ناسروشتی لەنێوچوون.

دارستانە بەڕووەكان *زاگرۆس* 527 هەزار هێكتار لە رووبەری پارێزگای كرماشانیان داپۆشیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.