لەنێوچوونی سەیرانگاكان لە شاری “كرماشان”

گەورەترین و كۆنترین سەیرانگای شاری كرماشان لە حاڵی لەنێوچوون دایە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هیچ ئاوڕێكی لێ نادەنەوە.

ماڵپەڕی پەیام بڵاوی كردووەتەوە، كە”سەراب قەنبەر” گەورەترین و كۆنترین سەیرانگای شاری “كرماشان” لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا هیچ كارێكی بۆ نەكراوە و لە ئێستاكە بووە بە زەوییەكی وشك و دارەكانیشی لەنێو چوون.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە ماوەی چەند ساڵە بڕیار بوو ئەم شوێنە و ناوچەكانی دەورووبەری ببێت بە پاركی جەنگەڵی كرماشان. لەو پێوەندەدا شارەداریی بەڵێنی دابوو كە لە ١٠ هێكتار لە زەوییەكانی “سەراب قەنبەر” دار بچێنێت و بۆ ٣٠٠ هێكتارەكەی دیكەشی، بەرنامەیەكی تایبەت دابڕێژێت و لە ماوەی دوو تا سێ ساڵی داهاتوو لەم ناوچەیە دار بچێنێت، بەڵام هیچكام لە بەڵێنەكانی جێبەجێ نەكردووە.

شایانی باسە، خەڵكی ئەو ناوچەیە لە كەمبوونی فەزای سەوز و پارك بە هۆی بینا سازیەوە ناڕازیین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.