بانگەوازی فێمێنیستەكانی “ئیتالیا” بۆ پشتیوانی لە ژنانی كورد

بزووتنەوەی فێمێنیستە پڕۆلترەكانی ئیتالیا لە زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە و رێپێوانیان بە بۆنەی 25ی نوامبر، رۆژی جیهانیی خەبات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەبرد و خوازیاری پشتیوانی بەربڵاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ژنانی كورد بوون.

هەواڵەكان لەوپەیوەندەدا باس لەوە دەكەن، بە بۆنەی 25ی مانگی نوامبر رۆژی جیهانیی خەبات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، كۆبوونەوەگەلێكی بەرین لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەڕێوەچوو و لە وڵاتی ئیتالیاش بزووتنەوەی فێمێنیستە پڕۆلترەكان لە بانگەوازێكدا خوازیاری پشتیوانی زۆرتری كۆمەڵگای جیهانی لە ژنانی رزگاریخوازی كورد كردووە.

لە بانگەوازی بزووتنەوەی فێمیێنیستە پڕۆلترەكانی ئیتالیا، جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە، كە لە هەر شوێنێكی جیهان توندوتیژی بوونی هەبوو، دەبێ خەباتی ژنان پەرە پێ بدرێت و ئێستاكە لە كوردستان و بەتایبەت لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان كە فەندەمێنتالیزمی ئیسلامی لە حاڵی شەڕ لە دژی خەڵكی ناوچەكەدایە، دەبێ خەباتی ژنان و كچانی كورد بەتایبەت سەرنجێكی زۆرتری پێ بدرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.