هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كرێكارانی پێترۆشیمی”ئیلام” خاونكارەكەیان مەحكوم كرد

زیاتر لە ١٠٠ كرێكاری لەسەركار دەركراوی پێترۆشیمیی ئیلام كۆمەڵێك “بەڵگەی نوێ”یان بڵاو كردۆتەوە، كە تیایدا خاوەنكاری شیركەتەكە، لەلایەن لێژنەكانی پێڕاگەیشتنی ئیدارەی كار و بەشی بەڕێوەبەرایەتی دادوەرییەوە مەحكووم كراوە.

ماڵپەڕی كوردپا بڵاوی كردووەتەوە، كە لەو حوكمەدا، خاوەنكاری پرۆژەی پێترۆشیمیی ئیلام دەبێ ٥٠ میلیۆن تمەن حەقدەستی دواكەوتووی ١٠٤ كرێكاری لەسەركار دەركراو بدات و بیانگەڕێنێتەوە بۆسەر كارەكانیان.

كۆتاییەكانی مانگی رابردووش كرێكارانی ناڕازیی لەبەردەم مەجلیسی كۆماری ئیسلامی و دیوانی عداڵەتی ئیداری مانیان گرتبوو، كە هەتا ئێستا بە داوا و خواستەكانیان نەگەیشتوون.

رۆژی رابردوو كرێكارانی لەسەركار دەركراو، حوكمی لێژنەی پێڕاگەیشتنی ئیدارەی كار و بەشی جیبەجێكردنی دادگوستەرییان لە هەواڵدەریی ئیلنادا بڵاو كردەوەو هەتا بەو شێوەیە وتەی بەرپرسان و خاوەنكاری شیركەتی پیترۆشیمیی ئیلام رەت بكەنەوە.

ماوەیەك پێش ئیستاش هەواڵنێرییە حكومەتیەكان لە زاری یەكێك لە بەرپرسانی شیركەتی پیترۆشیمیی ئیلامەوە بلاویان كردەوە، كە مانگرتنی نزیك بە ٤٠ كرێكار لە بەردەم مەجلیس بۆ وەرگرتنی حەقدەست و مووچەكانیان نییە، بەڵكوو دەیانەوێ لەم شیركەتە وەربگیرێن، كە مەرجەكانی وەرگیرانیان تێدا نییە.

لەو بەڵگانەدا كە بڵاو بۆتەوە، خاوەنكار بە پێدانی ٥٠ میلیۆن تمەن مووچەی وەدواكەوتووی كرێكاران و وەرگرتنەوەی ١٠٠ كرێكایلەسەر كار دەركراو بە گرێبەست مەحكووم كراوە.

ناوەڕاستی مانگی رێبەندانی ساڵی رابردووش ئەو شیركەتە زیاتر لە ٥٠ كرێكاری خۆی لەسەركار دەركردبوو.

حوكمی لێژنەی پێڕاگەیشتنی ئیدارەی كار لە كاتێكدایە، كە خاوەنكاری شیركەتی پیترۆشیمیی ئیلام چەندین جار بە هەواڵدەرییە حكوومەتییەكانی راگەیاندبوو، كە حوكمی كرێكاران بەدژی كرێكاران دەرچووە.

هەروەها ساڵی رابردووش رێكخراوی پێڕاگەیشتن و چاوەدێریی كۆماری ئیسلامی باسی لە گەندەڵییەكی ٥ ملیارد تمەنی لە بەشی بەڕێوەبەرایەتیی ئەو شیركەتەدا كردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.