چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

كوژرانی 3 چەكداری دیكەی كۆماری ئیسلامی لە “بەلوچستان”

3 چەكداری دیكەی كۆماری ئیسلامی لە شاری “زەهەك” لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە كاتی گەڕان و بە دەستی كەسانی نەناسراو كوژراون.

بە پێی وتەی فەرمانداری شاری “زەهەك” 2 كادری هێزە ئینتزامیەكان و سەربازێك لە كاتی گەڕان لە كاتی گەڕان بەسەر ناوچە سنوورییەكانی وڵاتی ئەفغانستان بە دەستی كەسانی نەناسراو كوژراون.

شاری زەهەك یەكێك لە شارە نائارامەكانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بووە و ماوەیەك پێش ئێستا جێگری فەرماندەی هێزە ئینتزامییەكانی سپای پاسداران باسی لەوە كردبوو، كەسانێ كە ئەو بە “تێرۆریست” ناوی لێ بردبوون هێرش دەكەنە سەر سنوورەكانی ئێران و چەكدارانی ئێرانی دەكوژن.

شایانی باسە، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە تا ئێستا، زیاتر لە 23 كەس لە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان كوژراون و  2 ئۆتۆمبیل و فڕۆكەیەكی هێزە ئینتزامییەكان لەو پارێزگایە و لە سنووری وڵاتانی پاكستان و ئەفغانستان بە دەستی كەسانی نەناسراو لەنێو چوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.