هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دەستگیر كردنی چالاكێكی دیكەی مەدەنی لە شاری “مەهاباد”

هێزەكانی سەربە حیفازەتی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، یەكێكی دیكە لە هەڵسووڕاوانی مەدەنیی خەڵكی ئەو شارەیان دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرد.

بە پێی دوایین هەواڵەكان، لە درێژەی رەوتی دەستگیركردنی چالاكانی مەدەنی لە شاری “مەهاباد” سەبارەت بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە سووكایەتی كردنی ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد بە هونەرمەندان و بەتایبەت هونەرمەندی ناسراوی كورد “حەسەن زیرەك”، چالاكێكی دیكەی ئەو شارە بەناوی “سۆران یاهو” بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی، دەستگیر كرا .

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە هۆی راپرسیەك لە سەر كاناڵی كۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد، كە لە نێوان 3 هونەرمەندی كورد و ئێرانی واتە “حەسەن زیرەك، مورتزا پاشایی و موحسێن یگانە” ئەنجامدرا و لە راپرسیەكەدا حەسەن زیرەك بوو بە دووهەم، كۆمەڵێ لە خەڵكی شاری مەهاباد كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوە برد ولە ئاكامدا 2 كەسی دیكە بە ناوەكانی خەبات مەنگوڕی تەمەن ٣٠ سال و كوڕی سلێمان و كامیار نازمی لە چالاكانی مەدەنیی خەڵكی مەهاباد، دەستگیر كران.

دەوترێ زیاتر لە ١٠٠ كەس لە لاوانی شاری مەهاباد بانگ كراونەتە ناوەندە ئەمنیتی و نیزامیەكان كراون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.