پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

چاودێریی ئەمنیەتی بەسەر كەشی ئینتێرنێتی لە “ئیلام” پەرەدەستێنێت

سەرۆكی پۆلیسی ئینتزامیی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ئیلام، باس لەوە دەكات كە چاودێری ئەمنیەتی بەسەر كەشی ئینتێرنێتی و مەجازی پەرە پێ دەدەن.

عەلی عەباسی، سەرۆكی پۆلیسی كۆماری ئیسلامی ناسراو بە “فەتا” لە پارێزگای ئیلامی، بە هەواڵنێرییە حكومەتیەكانی وتووە، كە نەیارانی كۆماری ئیسلامی لە رێگای جۆراوجۆری وەكوو “ئابووری، سیاسی و كەلتووریی” هێرش دەكەنە سەرمان و یەكێك لەو رێگایانە كەڵك وەرگرتن لە كەشی مەجازی و ئینتێرنێتیە و ئێمە لەمەوبەدوا بە توندترین شێوە لەگەڵ نەیارانمان لەو بوارانەدا هەڵسوكەوت دەكەین.

ئەو هەروەها باس لەوە دەكات، كە دەستڕاگەیەشتنی زۆرتری هاوڵاتیان و بەتایبەت لاوان بە ئینتێرنێت و كەرەستە پێشكەوتووەكانی ئەمڕۆی جیهان، بووەتە هۆی ئەوەیكە لە بنەما دینی و نەتەوەییەكان دوور بكەونەوە و بكەونە دژایەتی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی.

لە لایەكی دیكەوە هەواڵنێریی *زاگرۆس پۆست* لە شاری “سەقز” باس لەوە دەكات، كە مەقۆ مەقۆ لەسەر خۆماڵی كردنی ئینتێرنێت لە رۆژنامە و بڵاوكراوەكانی كۆماری ئیسلامی و هەروەها لە نێو خەڵك زیادی كردووە و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە كە فیلتر بخرێتە سەر ئینتێرنێت و پەیوەندیی ئینتێرنێتی ئێران لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بچڕێندرێت.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، وێڕای ئەوەیكە خێرایی ئینتێرنێتی ئێران زۆر لاواز و خاوە، كۆماری ئیسلامی لە هەوڵی خۆماڵی كردنی ئینتێرنێت دایە و لە هەمان كاتیشدا تا ئێستا ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی ئێرانی بە تۆمەتی دژایەتی كردنی كۆماری ئیسلامی و هەروەها بێ رێزیی بە خامنەیی رێبەری ئەو حكومەتە، لە لایەن چەكدارانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و حوكمی قورسی زیندانیان بەسەردا بسەپێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.