هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

باشووری كوردستان شوێنێكی نائەمنە بۆ ژنان

ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە باشووری كوردستان ئاشكرایدەكات، كە لەماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 5 هەزار حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەكە ” لە ماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 5519 حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان تۆماركراوە كە 2087 یان لە پارێزگای هەولێر و 1285 یان لە پارێزگای دهۆك‌ و 934 یان لە پارێزگای سلێمانی‌ و 727 یان لە ئیدارەی گەرمیان ‌و 361 یان لە ئیدارەی راپەڕین‌ و 162 حاڵەتیشیان لە سنوری ئیدارەی سۆران تۆماركراون”.

بەپێی ئامارەكە حاڵەتەكانی توندوتیژی لەماوەی ئەو 9 مانگەدا بریتین لە “30 حاڵەتی كوشتن‌ و 29 حاڵەتی خۆكوشتن‌ و 165 حاڵەتی سووتان‌ و 67 حاڵەتی خۆسووتاندن‌ و 105 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی‌ و 5123 حاڵەتی سكاڵا تۆماركردن”.

لە ئامارەكەدا دەردەكەوێت، كە” مانگی ئەیلول زۆرترین رێژەی توندوتیژی تێدا تۆماركراوە كە 781 حاڵەتەوە و بەپێچەوانەشەوە مانگی كانوونی دووەم كەمترین رێژەی تێدا تۆماركراوە كە 471 حاڵەتی توندوتیژیە”.

بەپێی ئامارەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە رێژەی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان بە بەراورد بەساڵی 2013 زۆر زیادیكردوە، بەڕادەیەك، كە لە ماوەی 12 مانگی ساڵی 2013 دا 5307 حاڵەتی توندزوتیژی بەرامبەر بەژنان تۆماركراون، كەچی تەنها لەماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا رێژەكە بەرزبۆتەوە بۆ 5519 حاڵەتی توندوتیژی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.