هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

شاری “جەلەولا” ئازاد كرا

كە لەماوەیەكی كەمدا تەواوی ناحییەی جەلەولا كۆنترۆڵدەكرێتەوە.

عەمید ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر رایگەیاندووە، كە پێشمەرگە لە شەڕی ئازادكردنەوەی جەلەولا 7 پێشمەرگە گیانیان لەخت كردووە و چەند بریندارێك هەیە و لە ماوەیەكی كەمدا، كۆنترۆڵكردنەوەی هەموو گەڕەكەكانی جەلەولا رادەگەیەنین.

پێشتر پێشمەرگە رایگەیاند، كە زۆربەی گەڕەكەكانی جەلەولا ئازادكراون، تەنیا لە نیو گەڕەكی وەحدە دەنگی تەقە دەبیسترێ.

لە كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی مانگی سەرماوەز، هێزەكانی پێشمەرگە بە پشتیوانیی بۆردوومانی هاوپەیمانان، لە پێنج قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر چەكدارانی داعش لە جەلەولا و ئێستاش زۆربەی گەڕەكەكانی لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادكراوە.

هەروەها ژماریەك چەكداری دیكەش لەو شەڕەدا شان بە شانی پێشمەرگە بەرەوڕووی داعش بوونەتەوە، كە هەرێمی كوردستان بە چەكدارە شیعەكانەوە پەیوەندیاد دەداتەوە و هەندێ كەسیش لەسەر ئەو بڕوایەدان كە ئەوانە هێزی سەر بە سپای قودسی كۆماری ئیسلامین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.