فڕینی فڕۆكە بەسەر ئاسمانی كوردستان مەترسیەكی گەورەیە بۆ هاوڵاتیان

كۆماری ئیسلامی هێڵی ئاسمانی خۆی فرۆشتووە و زۆربەی هەرە زۆری فڕۆكەكانیش بەسەر ئاسمانی كوردستاندا تێدەپەڕن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، ژمارەیەكی زۆر لە فڕۆكە نێودەوڵەتیەكان كە بە سەر هێڵی ئاسمانی ئێران كە فرۆشراوە بە وڵاتانی دیكە، لە سەر ئاسمانی كوردستانەوە تێدەپەڕن و ئەمەش مەترسیەكی گەورەیە بۆ سەر تەندروستی خەڵكی كوردستان.

یەكێك لە دانیشتووانی شاری “دیواندەرە” بە ناردنی ئەم وێنەیە، كە لە خوارەوە دەیبینن باسی لەوە كردووە كە رۆژانە بەم شێوەیە كەش و هەوای كوردستان بە دووكەڵی فڕۆكە بیانیەكان كە لەسەر ئاسمانی شارەكانی كوردستانەوە تێدەپەڕن، پیس دەبێت.

ئەو هەواڵنێرەی  *زاگرۆس پۆست*، پێی راگەیاندووین، كە ئاسمانی كوردستان بە هۆی دووكەڵی ئەو فڕۆكانەوە زۆر پیس بووە و لە ئاكامی بەدواداچوونەكانی خۆی، پسپۆڕان و پزیشكان پێیان راگەیاندووە، كە ئەو دووكەڵ و پیساییەی كە فڕۆكەكان بە سەر ئاسمانی كوردستانەوە بەجێی دەهێڵن دەبێتە هۆی سازبوونی مەترسی گیرۆدەبوونی هاوڵاتیان بە نەخۆشی “شێرپەنجە”.

ئەم دووكەڵە مەترسیدارە كە بە سەر ئاسمانی كوردستاندا بڵاو دەبێتەوە، لە حاڵێكدایە كە زۆر بابەتی دیكە وەكوو ناردنی پارازیت بۆ سەر كاناڵە ماهوارەییەكان، دانانی جیهازی تەلەفۆن، تەلەفیزیۆن لە نزیك شوێنی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیان و هەروەها دروستكردنی وزەخانەی بەرهەمهێنانی وزە لە نزیك شارەكان، هەموویان دەبنە هۆی دروستبوونی مەترسیی گیانی بۆ سەر هاوڵاتیان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.