لە نوێترین راپۆرتی بانكی ناوەندیی كۆماری ئیسلامیدا هاتووە، لە 77 میلیۆنو 800 هەزار كەسی دانیشتووی وڵاتی ئێران، تەنیا 23 میلیۆن كەس بە واتایەكی دیكە لە هەر 3 كەس ئێراندا تەنیا یەك كەسیان كاری هەیەو بە كارێكەوە چالاكەو و 54 میلیۆن كەسەكەی دیكە هیچ دەورێكیان لە گەڕانی ئابووریی ئەم وڵاتەدا نییە.
هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی كە بانكی ناوەندیی كۆماری ئیسلامی بڵاوی كردۆتەوە بودجەی دەوڵەت لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا 18 هەزار و 600 میلیارد تمەن كەمیی هێناوە. لە لایەكی دیكەوە دەریدەخات، كە داهاتی دەوڵەت لە 3 مانگەی سەرەتای ئەمساڵدا 16 هەزار میلیارد تمەن بووە، لە كاتێكدا كە تێچووی دەوڵەت هەر لەمماوەیە 33 هەزار میلیارد تمەن بووە كە دەكاتە 2 هێندەی ئەم بوودجەیەو، بە وەها لێكدانەوەیەك دەردەكەوێ كە وەزارەتی ئابووری و دارایی لەم بوارەوە سەركەوتوو نەبووە.
شایانی باسە، تیمی ئابووریی حەسەن ڕوحانی دڵیان بەوە خۆشە كە لە ئەگەری ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و هەڵوەشانەوەی فشاری گەمارۆكان لە سەر ئێران بتوانن بەسەر قەیرانی ئابووریی وڵاتدا زاڵ ببن، بەڵام ئاسۆی ئەو ڕێككەوتنە ئێستاش بۆ زۆر كەس و لایەن ڕوون نییە.