چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

خەڵكی شارەكانی “پاوە و جوانڕۆ”بەدەست كەمی ئاو دەناڵێنن

خەڵكی ناوچەكانی پاوە و جوانڕۆ بەرەوڕووی مەترسی كەمبوونی ئاو بوونەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، هیچ هەوڵێك نادەن و ئەمەش هاوڵاتیانی ناڕازی كردووە.
هەواڵەكان لەمبارەوە باس لەوە دەكەن، كە خەڵكی ناوچە جیاجیاكانی سەر بە شاری “جۆانڕۆ” خوازیاری دەستپێكی هەرچی زووتری عەمەلیاتی بەكردەوە دەرهێنانی “سەد”ی ئەو شارەن تا كێشەی ئاوی شارەكە و ئاواییەكانی دەوروبەری، چارەسەر بكرێت.

هەروەها لە شاری پاوە و دەیان ئاوایی كە لە دەوروبەری سەدی داریان هەڵكەوتوون لە ئاكامی بەكردەوە دەرهێنانی ‌عەمەلیاتی دامەزراندنی “سەد”، ئاوی ماڵەكانیان بڕاوە و ئەمەش كێشەی بۆ خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا نزیك بە 72 كاتژمێر ئاوی شاری سەقز بە هۆی شكانی “شالوولە”ی ئاوی ئەو شارە بڕا بوو بەو هۆیەوە ئاو و نان لەو شارە زۆر بە دژواری دەست دەكەوت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.