پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

شاعیرێكی ناوداری “سنە”یی بانگكرایە ئیدارەی ئیتلاعات

مامۆستا “جەلال مەلەكشا” شاعیری ناسراوی كوردی خەڵكی شاری سنە، بەهۆی وتنەوەی شێعرێك بۆ كۆبانێ، لە لایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیەوە بانگكراوە و پاشان هەڕەشەی لێكراوە.

ئەو شاعیرە ناسراوە،  وێڕای پشتڕاست كردنەوەی هەواڵەكە، دەڵێ: هێزە ئیتلاعاتییەكان سەرەڕای هەرەشەیەكی زۆر پێیان وتووم كە نابێ هیچ شێعرێك سەبارەت بە كۆبانی و داعش بڵێیتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بەڵێنی نووسراو واژۆ بكەی، بەڵام من بەڵێننامەم واژۆ نەكردووە و پێم راگەیاندوون، كە من شاعیرم و هەستی خۆم دەكەمە شێعر و ئێوەیش هەر شتێكتان لەدەست دێ بیكەن.

مەلەكشا هەروەها دەڵێ،  هێزە ئیتلاعاتییەكان هەڕەشەی ئەوەیان لێكردووم، كە نابێ لەگەڵ راگەیاندن و میدیاكانی دەرەوەی وڵات قسە بكەم و لێدوان بدەم.

مامۆستا جەلال دەشڵێ، لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر خەڵكی كۆبانی، شێعرێكم بۆ خۆڕاگریی كۆبانی هۆنیوەتەوە و هەتا ئێستا بڵاوم نەكردۆتەوە.

ئەو هەروەها ئەو دەنگۆیە رەت كردەوە، كە لە ماوەی رابردوودا بەرهەمێكی لە لایەن وەزارەتی ئیرشادەوە مۆڵەتی چاپی پێ نەدرابێت.
مەلەكشا ماوەی ١٤ ساڵ وەكوو نووسەر، رۆژنامەوان ئەندامی دەستەی نووسەران و بەرپرسی بەشی ئەدەبیی گۆڤاری سروە بووە و بۆ ماوەی چەند ساڵێكیش سەرنووسەری گۆڤاری پرشنگ بووە، كە لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو دەكرایەوە و چەندین كۆمەڵە شیعری جوان و بەناوبانگیشی هۆنیوەتەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، پێشتریش دوو ژنە شاعیری خەڵكی شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكەوە بە ناوەكانی “سیمین چایچی و كلسوم عوسمانی” بە هۆی بەشداریی لە خۆپیشاندانی پتشوانی دەربڕین لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانێ بانگهێشتی ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتیەكان كرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.