بەندكراوانی زیندانی ناوەندیی شاری “سنە” لە دۆخێكی نالەباردا دەژین

بارودۆخی خراپی خۆراك، نەبوونی دەرمان‌و كەرەسەی گەرمكەرەوە لە زیندانی شاری سنە گوشارێكی زۆری خستوەتە سەر بەندكراوان لەو زیندانە.

بە پێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە مافی زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، زۆربەی بەنكراوان لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بە هۆی نەبوونی كەلوپەلی خۆ گەرم كردنەوەی ناو ژوورەكانی زیندان، تووشی نەخۆشی بوون‌ و بەو حاڵەشەوە كەمبوونی دەرمان لەو زیندانەدا بۆتە هۆی زیاتر كردنی نەخۆشیەكانی زیندانیان ‌و هەروەها كاربەدەستانی بنكەی تەندروستی زیندان لە پێڕاگەیشتنی پزیشكی ئەو زیندانیانە  خۆدەبوێرن ‌و لە كاتی بەدواداچوونی پزیشكیشدا بە هۆی نەبوونی دەرمان زیندانیەكان چارەسەریی پزیشكیان بۆ ئەنجام نادرێت.

یەكێك لە زیندانیانی ئەو زیندانە لەوبارەوە رایگەیاندوە: جگە لە گرفتی نەبوونی كەلوپەلی گەرم راگرتنی زیندان‌و نەبوونی دەرمان، خۆراكی زیندانیانیش زۆر خراپەو هەر بەو هۆیەوە راگیراوانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە بە هۆی سارد بوونی زیندان‌ و نەبوونی دەرمان، وەرزەكانی پاییز‌و زستان چەندین جار تووشی نەخۆشی دەبن.

دەوترێ ئێستاكە دەیان زیندانی لە زیندانی ناوەندی شاری سنەدا تووشی نەخۆشینی قەندی خوێن و دەیان نەخۆشینی مەترسی داری دیكەن‌و بەرپرسانی زیندان سەبارەت بەوەی كە ژوورێكی تایبەت بۆ ئەو زیندانیە نەخۆشانە دیاری بكەن‌و لەوانی دیكە بە مەبەستی بەرگری لە بڵاوتر بوونەوەی ئەو نەخۆشینانە جیایان بكەنەوە هیچ هەوڵێكیان نەداوە.

جێگای ئاماژەیە، زیندانی شاری سنە كە لە 11 بەند پێك هاتووە زیاترین زیندانیانی سیاسی كورد لەوێدا راگیراون و لە چەند ساڵی رابردوداشدا زیاترین گوشار لە سەر زیندانیانی ئەو زیندانە لە لایەن بەرپرسانی رژیمەوە هەبووەو تا ئێستاكە كاربەدەستانی پەیوەندیدار هەوڵێكی ئەوتۆیان سەبارەت بە چارەسەریی گرفت و كێشەكان نەخستووەتە گەڕ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.