پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

چالاكێكی كرێكاریی لە شاری “سنە” بانگ كرایە ستادی خەبەری

چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری “سنە” لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، بانگ كرایە ستادی خەبەری ئیتلاعات.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن، كە رۆژی یەكشەممە 25ی مانگی خەزەڵوەر “خەلیل كەریمی” لە ئەندامانی یەكیەتی كرێكارانی ئێران، لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، بانگ كراوە و بە ماوەی چەند كاتژمێرێك لێپرسینەوەی لێ كراوە.

پێش ئازاد كرانی “خەلیل كەریمی” لە لایەن ئەو لێپرسەرانەوە پێی راگەیەندراوە، كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دووبارە بانگ دەكرێتەوە بۆ ستادی خەبەری.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.