هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی 3 لاوی دیكەی”مەهاباد”ی لە نێو ریزەكانی داعش

3 لاوی خەڵكی “مەهاباد”،كە پەیوەست بەڕیزەكانی داعش ببوون، لەشەڕ و تێكھەڵچوون لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان كوژراون.

هەواڵنێریی باسنیوز ئاشكرای كردووە، كە ئەو 3 لاوە تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 18 ساڵ دایە و ماوەی چوار مانگە چوونەتە ڕیزی ئەو گرووپە چەكدارییەوە.

ناوی ئەو سێ لاوە بەم چەشنە راگەیەندراوە “مەجید، رحیم” و هەروەها لاوێكی دیكە بە نازناوی “رەسوڵنژاد” بوون، كە ھەتا ئێستا تەرمەكانیان بەدەست بنەماڵەكانیان نەگەیشتووەتەوە و تەنیا ئاگاداری كوژرانی منداڵەكانیان كراونەتەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، چەند ڕۆژ لەمەوبەریش گەنجێكی دیكەی “مەهاباد”ی بەنازانوی”نیك وەرز” لە ڕیزی چەكدارانی داعش كوژرا.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، ماوەیەك پێش ئێستا لە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كرایەوە كە، تا ئێستا 23 لاوی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان و لە شاریەكانی “مەهاباد، بۆكان، سەقز و جوانڕۆ” لە ماوەی 10 مانگی رابردوو، بە ریزی چەكدارانی داعش پەیوەست بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.