كۆبوونەوەی ناڕەزایی كرێكارانی بیناسازیی و دەركراوانی پێترۆشیمی “ئیلام”

دوو گروپ لە كرێكارانی بیناسازیی و كرێكارانی دەركراوی كارخانەی پێترۆشیمی “ئیلام” بە شێوەی هاوكات لەبەرامبەر بینای مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران كۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوەبرد.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن، كەرۆژی یەكشەممە ٢٥ی مانگی خەزەڵوەر، نزیكەی هەزار كرێكاری بیناسازیی لە ناڕەزایەتی بە گۆڕینی یاسای بیمەی كۆمەڵایەتی كرێكارانی بیناسازیی كۆبوونەوە و رایانگەیاندووە: “هەوڵی مەجلیس بۆ گۆڕینی یاسای بیمەی ئەوان بە قازانجی لە سەرمایەداران یان ئەو كەسانەی كە خەریكی ماڵ كردنەوە و فرۆشتنن، تەواو دەبێت.
ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە لە ئەگەری گۆڕانكاری جێی مەبەستی مەجلیس لە یاسای بیمەی كرێكارانی بیناسازیی ئەگەرچی لە رواڵەت بەستێنێك بۆ بیمەی كرێكاران سازدەبێ، بەڵام بە هۆی یاساگەلێ كە توانی جێبەجێ كردنیان نیە، وەرگرتنی مافی بیمەی بەشی خاوەنكار، سەرەڕای ئەوەیكە بەكردەوە هیچ كرێكارێكی بیناسازیی بە شێوەی جیدی بیمە ناكرێت، نزیكەی ٤٠٠ هەزار كرێكاری بیمە كراویش بیمەكانیان لەدەست دەدەن.

لە لایەكی دیكەوە نزیكەی ١٠٠ كەس لە كرێكارانی كارخانەی پێترۆشیمی ئیلام بە ئامادەبوون لە بەردەم مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازدا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەو كرێكارە دەركراوانە لە رێكەوتی ١٤ی مانگی مانگی رەزبەریش بۆ بەڕێوەبردنی كۆبوونەوە، سەردانی شاری تارانیان كردبوو. درێژەی پێشگیری لە چوونی زیاتر لە ١٠٠ كرێكاری دەركراوی كارخانەی پێترۆشیمی ئیلام بۆ نێو كارخانەكە و نەدرانی حەقدەست و خزمەتگوزاریی ٥٠ ملیۆن تمەنی ئەوان بووەتە هۆی ئەوەیكە كرێكارە ناڕازییەكان رۆژی یەكشەممە 25ی مانگی خەزەڵوەر لە بەردەم مەجلیس كۆببنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.