یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

بەڕێوەچوونی سمینارێك لە لایەن 5 حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان

سمینارێك بە بەشداریی 5 حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

رۆژی شەمممە 24ی مانگی خەزەڵوەر سمیناریك لە ژێر ناوی “ئەمرۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان وگۆڕانكاربەكانی داهاتو” بە بانگهێشتی ڕێكخراوی ABF** بە بەشداریی نوێنەرانی كۆمیتەی ناوەندیی و رێبەریی 5 حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان لە شاری “یوتوبوری” وڵاتی سوید بەڕێوەچو.

ئەو حیزبانەی بەشداریی لە كۆبوونەوەكەدا كربدوو بریتی بوون لە:

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
حیزبی دیموكراتی كوردستان
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە)

لەو سمینارەدا كە زیاتر لە 100 كەس تێیدا بەشدار بوون، ئەم چوار پرسیارە روبەروی هەرپێنچ حیزبەكە كرایەوە:
1_دەورو ڕۆڵی حیزبیتان لە ئەمرۆی كوردساندا چیە؟
2- لە كاتی هاتنە ئارای هەلو مەرجی گۆڕانكاریدا رۆڵتان چی دەبی بۆ دابیكردنی مافەكانی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا؟
3-ئاستەنگ چیە لە بەردەم دروستكردنی پلاتفۆرمێكی كوردیی هاوبەش بۆ نوێنەرایەتی دۆزی كورد لە ئاستی ئێراندا؟
4- ئایا لە رێڕەوی كارو ئامانجی حیزبە كوردیەكاندا، خاڵی جیاوازی زۆرترە یان خاڵی هاۆبەش؟

ئەو كەسانەی لە كۆبوونەوەكەدا وتاریان پێشكەش كردووە، پێكهاتبوون لەم كەسانە: “رەزا كەعبی، جەماڵ بزرگپور، ناهید بەهمەنی، حەسەن حاتەمی، مەنسور عەزیزی” هەڵوێستو رۆانگەی حیزب و سیاسەتی خۆیان بۆ پرسیارەكان و بەشداربووان دەربڕی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.