خەڵكی کوردستان پێش بە لەنێوچوونی لێرەوارەكانی”زاگرۆس” دەگرن

لایەنگران و چالاكانی ژینگە پارێزی سنە لە شاری “جوانڕۆ” بەمەبەستی پێشگری بە لەناوچوونی لێڕەوارەكان ناوچەی “زاگرۆس” چالاكی چاندنی تۆوی داربەڕوویان ئەنجام دا.

لەچەند رۆژی رابردوودا زنجیرە چالاكییەكی ژینگەپارێزی لەژێر ناوی”دژی بەڕوو” (چالش بلوت) لەشاری “جوانڕۆ” دەستی پێكردووە.

لەو چالاكییەدا هەر كەسە بە چاندنی 3 بەڕوو، سێ‌یان پێنج كەسی دیكەش لە هاوڕێیەكانی بانگی ئەو چالاكییە دەكات.

دەوترێ، ئەنجومەنی سەوزی ماپرێس و ئیدارەی ژینگەپارێزی جۆانڕۆ بۆ ئەو مەبەستە كەمپەینێكیان وەرێخستووە و هەتا ئێستا لەگەڵ پێشوازی گەرمی ژینگەپارێزەرانی كوردستان بەرەڕوو بووەتەوە.

دامەزرێنەرانی ئەو كەمپەینە ڕایان وایە پێویستە سەرجەم هاووڵاتیان بەتایبەت لاوەكان بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و پێشگری لە فەوتانی لێڕەوارەكان هەوڵەكانیان وەگەڕ بخەن.

“دكتور محەممەد خانی، ئومید ئەحمەدیان ، قادری، رێبین نووری لە دامەزرێنەرانی كەمپەینی ”  دژی “دژایەتی بەڕوو”ن و داوایان لە هاووڵاتیانی مەریوان، مەهاباد، روانسەر و … كردووە یارمەتیدەدەریان بن.

ئەمە لەحاڵێكدایە، كە حەفتەی رابردووش نزیك بە ١٥٠٠ تۆوی بەڕوو و ١٠٠ بنەداری دیكە لە بەرزاییەكانی شاهۆ چاندراون.

لەشارەكانی سنە و مەریوانیش لایەنگرانی ژینگە پشتویانی خۆیان لەو هەڵمەتە دەربڕیوە و خوازیاری ئەوە بوون كە كۆمەڵانی خەڵك بۆ ئەو مەبەستە یارمەتیدەران بن و بە هانایانەوە بچن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.