پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

بڕانی بیمەی سەدان هەزار كرێكاری “ئێران”ی دوور لە چاوەڕوانی نیە

ئەگەری ئەوەیكە بە سەدان هەزار كرێكاری ئێرانی لە هەبوونی بیمەی دابینکاریی کۆمەڵایەتی بێبەری بكرێن دوور لە چاوەڕوانی نیە.

كانوونی ئەنجومەنە پیشەیەكانی كرێكارانی بیناسازیی، هوشداری داوە كە بەمزووانە بیمەی ٤٠٠ هەزار كرێكار دەبڕدرێت.

ئەو رێكخراوە لە نامەیەكدا بۆ‌ مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، وێڕای ناڕەزایەتی بە گۆڕینی یاسای بیمەی كۆمەڵایەتی كرێكارانی بیناسازیی كە لە كومیسیونی بێهداشت و دەرمانی مەجلیس بەڕێوەچوو، رایگەیاند كە ئەو گەڵاڵەیە لە درێژەی پشتیوانی زیاتر لەو كەسانەیە كە سەرقاڵی دروست كردن و فرۆشتنی ماڵ و بینان.

هەروەها لەو نامەیەدا جەخت كراوەتەوە، كە بە پەسەند كردنی گەڵاڵەكە، بیمەی ٤٠٠ هەزار كرێكاری بیمە كراو دەبڕدرێت و ئەمەش زەخت و گوارێكی زۆرتر دەخاتە سەر باری ژیانی كرێكاران لە ئێراندا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.