كارخانەی زێڕی”تیكاب”مەترسی هەژاری و ژینگەیی لەسەرە

گەورەترین كارخانەی بەرهەمهێنانی زێڕ (ئاڵتوون) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری “تیكاب” سەر بە رۆژهەڵاتی كوردستان كرایەوە، بەڵام مەترسی پیس كردنی ژینگە و هەژاری زۆرتری خەڵكی ناوچەكەی لەسەرە.

هەواڵنێرییەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی، رۆژی شەممە 24ی مانگی خەزەڵوەر، هەواڵی كرانەوەی گەورەترین كارخانەی بەرهەمهێنانی زێڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری “تیكاب” سەر بە رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاو كردەوە و ئیدیعای ئەوەیان كردووە، كە ئەو كارخانەیە هەلی كار بۆ ٢٥٠ هەتا ٣٠٠ كەس بەشێوەی راستەوخۆ و بۆ هەزار كەسیش بەشێوەی ناراستەوخۆ دەڕەخسێنێت و بەرهەمهێنان و جیاكردنەوەی زێڕ تێیدا لەرێگەی مادە شیمیایی و ژەهراوییەكانەوە ئەنجام دەدرێت و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتر و لەكۆتاییەكانی خاكەلێوەی ئەمساڵدا ژمارەیەك كرێكاری كورد لەسەر كارەكانیان دەركران.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر ئەو كارگەیە لەقۆناغی یەكەمدا توانای بەرهەمهێنای شمشی زێڕی دەبێت و دەتوانێ‌ئاستی بەرهەمهێنانی شمش لەئێران بگەیەنێتە 5 تۆن و نیو.

ماوەیەك لەمەوبەر راگەیەنە ناوچەییەكان باسیان لە پێوەندیی راستەوخۆی كرێكاران لەگەڵ مادەی شیمیایی وەكوو سیانوور و ئارسنیك كردبوو و راشیانگەیاندبوو دواتر ئەو مادە شیمیایانە دەڕژێنە ناو رووبارەكانەوە.

ئەو كارگەیە كە هاوشێوەی كۆمپانییەكی ئێرانی زێڕ لە خۆڵ و خاشاك جیادەكاتەوە لە چەند ساڵی رابردوودا بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی ستاندارد و رێوشوێنە تەندروستیەكان كارگەكە داخرابوو.

دەوترێ ئەو كارگەیە بۆ كابینەی دەوڵەت شانازییە بەڵام بۆ ناوچەی تیكاب و ئاواییەكانی دەورووبەری كێشە و ئاسەوارەی خراب و تێكدەری ژینگەیی لێدەكەوێتەوە و باس لەوە دەكرێ، كە تیكاب یەكێك لە هەژارترین شاریەكانی كوردستانە، كە بێكاری لاوەكان و تەرخان نەكردنی بودجە لەگرینگترین كێشەكانی ئەو شارە دێتە ئەژمار.

كانگەی زێڕی زەرە شوران وەكوو گەورەترین كانگەی زێڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ٣٩ كیلۆمیتری تیكاب و باشووری پارێزگای ورمێ هەڵكەوتوەە و خاوەنی ١١ میلیۆن تۆن زێڕی پاشكەوت كراو بە عەیاری ٧.٩یە.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی بە درێژایی دەسەڵاتی خۆی بەردەوام كانزا سروشتیەكانی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، هەر لە نوت و قیر و زێڕ و زێو و… بەردەوام بە تاڵان بردووەو و ژینگەی كوردستانی بە وشك كردنی سەرچاوە ئاویەكان و سووتانی دارستان، لەوەڕگەو لێرەوارەكان بەرەوڕووی مەترسی فەوتان و لەنێوچوون كردووە و بە ئاستێكی كەم ئاوڕی لە دۆخی خەڵك داوەتەوە و خەڵكی كورد لە ریزی هەژارترین و كەمداهات ترین هاوڵاتیان ناو ئێران دێنە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.