هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

نادیاربوونی چارەنووسی بەرپرسی سەندیكای كرێكاری نانەواییەكانی شاری”سنە”

چارەنووسی بەرپرسی سەندیكای كرێكاری نانەواییەكانی شاری “سنە” كە ماوەی 15 رۆژە دەستگیر كراوە، هێشتاكە نادیارە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، هەتا ئێتا و پاش تێپەڕ بوونی 15 رۆژ لە دەستگیركردنی “یەدێ سەمەدی” بەرپرسی سەندیكای كرێكاری نانەواییەكانی شاری سنە، كە رۆژی یەكی مانگی نوامبر بەرامبەر بە 11ی مانگی خەزەڵوەر لە خۆپیشاندانی “رۆژی جیهانی كۆبانێ” دەستگیر كرا، هەتا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

قازیی دۆسیەی “یەدێ سەمەدی” بە مەبەستی پڕ كردنەوەی دۆسیەی لێپرسینەوەكانی ناوبراو، ئەو چالاكە كرێكارییەی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەوە بەرەو ستادی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی گواستووەتەوە و لە رۆژی دووشەممەوە هیچ زانیاریەك سەبارەت بە دۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە بنەماڵەی “یەدێ سەمەدی” خوازیاری ئازادكردنی بێ پێشمەرجی ئەو چالاكە كرێكاریی و بەرپرسەی ئەنجومەنی سەندیكای كرێكاری نانەواییەكانی شاری سنە بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.