چارەنووسی لاوێكی كوردی یارسان خەڵكی شاری كرماشان پاش یەك ساڵ تێپەڕ بوون لە دەستگیركرانی، هێشتاكە نادیارە.
لاوێكی كوردی یارسانی خەڵكی شاری كرماشان بە ناوی “كیومەرس عەزیزی” ، دوای دەمەقڕێ لەگەڵ چەكدارێكی كۆماری ئیسلامی لە سەر بارودۆخی كوردستان و تێكهەڵچوونی ناوبراو لەگەڵ ئەو چەكدارە، دەستگیر دەكرێ و بۆ شوێنێكی نادیار دەگواسترێتەوە و پاش یەك ساڵ لە دەستگیركرانی هێشتاكە چارەنووسی نادیارە.
دەوترێ، بنەماڵەی”كیومەرس عەزیزی” چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەكانی رێژیمی ئێرانیان كردووە بەڵام رێژیمی ئیسلامی هیچ وڵامێكی پێنەداونەتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سێ لاوی كوردی پێڕەوی ئایینی یارسان بە ناوەكانی “وەحید فروودی، جەهانگیر سەلیمی و سوبحان رەحیمی” لەلایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە بەردەم زانكۆی رازی شاری كرماشان، دوای بێ رێزی و لێدان، دەستیگر و هەتا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
لە لایەكی دیكەشەوە 120 خوێندكاری ئەو زانكۆیە سەبارەت بە لێپرسینەوە لە وەزیری زانستی كۆماری ئیسلامی لە لایەن مەجلیسیەوە نامەیەكیان واژۆ كردبوو، كە لە لایەن حەراسەتی زانكۆەوە ژمارەیەكی زۆریان بانگ كران و هەڕەشە و لێپرسینەوەیان لێ كراو و داواشیان لێ كرابوو كە واژۆكانیان لە سەر ئەو نامەیە بسڕنەوە.