دوو زیندانی سیاسی لە پەیوەند لەگەڵ گرووپێكی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای “سیتان و بەلوچستان” لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانەوە لەسێدارە دران.
بە پێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 22ی مانگی رەزبەر 2 زیندانی “بەلوچ” بە ناوەكانی وەحید شەبەخش و مەحمود شەبەخەش لە زیندانی ناوەندیی لە سێدارە دران.
مەحمود شەبەخش 26 ساڵ تەمەن هاوڕێ لەگەڵ وەحید بەدەخش 30 ساڵ تەمەن خەڵكی شاری زاهیدان پاش نزیك بە 2 ساڵ مانەوە لە زیندان و نادیاربوونی چارەنووسیان، بە تاوانی هاوكاریی لەگەڵ گرووپێكی نەیاری كۆماری ئیسلامی و بە بڕیاری قازیی ماهگولی سەرۆكی لقی 1ی دادگای كۆماری ئیسلامی لە زاهیدان ئێعدام كران.
ئەو 2 زیندانیە سیاسیە بەلوچە بەهاری ساڵی 1391ی هەتاویی و پاش هێرشی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی و واحخێدی مێرساد سەر بە سپای قودس بۆ سەر ماڵەكەیان لە نزیك شاری زاهێدان دەستگیر و بە هۆی تەقە كردن و فیشەك بەركەوتنی وەحید شەبەخش بە توندی بریندار بوو و لە ئاكامدا رۆژی پێنجشەممە لەسێدارە دران.