سێ شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2023

وۆرک‌شاپی ژێنێڤا کاڵ به به‌شداریی 5 حزبی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێکرد

دوێنێ دووشه‌مه یەکەمین رۆژی وۆرک شاپی ژێنێڤا کاڵ، بە بەشدرایی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵە رێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران، کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زه‌حه‌تکێشانی کوردستانی ئیران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران‌و حیزبی دێمکراتی کوردستان لە گەڵ رێکخراوی ژێنێڤا کاڵ بە‌ڕێوە چوو، کە بڕیاره  تێیدا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ‌و لە سه‌ر سێ ته‌وه‌ری مین، ڕه‌گه‌ز و منداڵان باس‌و وتووێژ بکرێت. گفتوگۆکان برێتین له ناساندنی بەڵگەنامەی پابەند بوون بە بانگەوازی ژێنێڤ به‌م شێوه‌یه: 1. چالاکیە گشتیەکانی پابەندبوون به بانگەوازی ژێنێڤ لەسەر قەدەغە کردنی تەواوی مینی دژە مرۆف‌وهاوکاریکردن لە هەنگاوەکانی دژە مین، 2. بەڵگە نامەی پابەند‌بوون به بانگەوازی ژێنێڤ لە سەر قەدەغە کردنی توندوتیژی سێکسی لە کاتی روبەوو بونەوەی چه‌کداری‌و نەهێشتنی جیاکاری لە سەر بنەمای رەگەزو 3. بەڵگەنامەی پابەند بوون به بانگەوازی ژێنێڤ له سه‌ر پاراستنی منداڵ لە کاریگەریەکانی روبەڕوبونەوەی چەکداری‌و بزوتنەوە جیهانیەکانی پاراستنی منداڵ.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.