پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

مادەهۆشبەرەكان بە ئاستێكی سەرسوڕهێنەر لە پارێزگای”كرماشان”زیادی كردووە

وێڕای ئەوەیكە ئامارە جیاجیاكان لە لایەن كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای “كرماشان” خۆی جێگای سەرنج و تێبینی تایبەتە، بەڵام لە راستیدا ئەو ئامارە دژ بە یەكانەش باس لە پەرەسەندنی لە رادەبەدەری ئاستی دۆزینەوەی مادەهۆشبەرەكان لەو پارێزگایە دەكات.

جێگری عەمەلیاتی هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای كرماشان بە هەواڵنێریی تەسنیمی راگەیاندووە، كە دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی مادەهۆشبەرەكان لەو پارێزگایە لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو 24 هێندە زیادی كردووە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە فەرماندەی هێزە ئینتزامیەكانی پارێزگای كرماشان پێشتر رایگەیاندبوو كە، رێژەی دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی مادەهۆشبەركان لە ئاست ساڵی رابردوو لە كرماشان، 20% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ئەم ئامارە دژ بە یەكانە باس لەوە دەكانە پێشكەوە 3820% واتە نزیك بە چوار هەزار لەسەد پێكەوە ناتەباییان هەیە.

بۆرزوو محەمەدی جێگری عەمەلیاتی هێزە ئینتزامییەكانی كرماشان باسی لەوە كردبوو، كە رێژەی دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی مادەهۆشبەرەكان لەو پارێزگایە، 3 هەزار و 400 لەسەد زیادی كردووە، لە هەمان كاتدا فەرماندەی هێزە ئینتزامیەكانی كرماشان باس لەوە دەكات كە لە سەرەتای ساڵی 1393ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا پتر لە 1400 كیلۆگرەم مادەی هۆشبەر دۆزراوەتەوە.

بە پێی ئامارە فەرمی و حكومەتیەكان، یەك میلیۆن و 320 هەزار هاوڵاتیی لە ئێران واتەی 2.6% ی رێژەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە مادەی هۆشبەرە بەكار دەهێنن، و رۆژانە لانیكەم 11 كەس بە هۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ئێران گیانیان لەدەستدەدەن و ساڵانەش بە سەدان هاوڵاتیی ئێرانی بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە لایەن دام و دەزگای قەزایی و ئەمنیەتیەكانەوە لەسێدارە دەدرێن

شایانی باسە، ئەم ئامارانە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە بڵاو دەبێتەوە و ئامارە راستەقینەكان زۆر لەوە زیاترە، بەڵام بە هۆی ئەوەیكە پێش بە توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی رێكخراو و لایەنە غەیرە حكومەتیەكان نادرێت كە ئاماری پێویست لەوبارەوە بڵاو كەنەوە و زۆرێ لە خەڵكیش لەسەر ئەو بڕوایەدان، كە خودی كاربەدەستان و ئۆرگانە حكومەتیەكان دەستیان لە فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی ئەو مادەگەلە لە نێو هاوڵاتیاندا هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.