سەدان یەكەی بەرهەمهێنان لە پارێزگای “سنە” داخراون

داخرانی سەدان یەكەی بەرهەمهێنان لە پارێزگای “سنە” بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بێكاری لەم پارێزگایەدا.

سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازی، كان و بازرگانیی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای”سنە” رایگەیاند، لەو پارێزگایەدا 974 یەكەی بەرهەمهێنان كاریان دەكرد كە لە ئێستادا 310 یەكەو كارگەیان داخراون.

“محەممەد درەوزمی” وتوویەتی، ئەگەر هەموو یەكە بەرهەمهێنەكانی ئەم پارێزگایە بەگشتی چالاك بن دەرفەتی كاری بۆ 15 هەزار كەس دروست دەبێ بەڵام، داخرانی ئەم 310 كارگەو یەكە بەرهەمهێنەرە رێژەی بێكاریی لەم پارێزگایەدا بە شێوەیەی بەرچاو بەرز كردۆتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە كردووە، كە لە 974 یەكەی بەرهەمهێنان 210 یەكەیان نیوەچالاكن، 400 یەكەیان چالاكن‌و هەروەها لە بەشی پیشەسازیی ئەم پارێزگایەدا 8 هەزار كەس كار دەكەن.

“درەوزمی” هەروەها رایگەیاندووە، لە بەشی سامانەكان‌دا 360 یەكە لەم پارێزگایەدا كاریان دەكرد، كە 160 یەكەیان داخراون، 154 یەكەیان چالاكن‌و ئەوانی دیكەش یان نیوە داخراون، یان هێشتا بە تەواوی وەگەڕ نەكەوتوون.

ئەو لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێ، داهاتی سەرانەی پارێزگای “سنە” كەمتر لە نیوەی مام ناوەندیی ئێران بووەو داهاتی بەشی پیشەسازی‌و بەرهەمهێنانیش لەو پارێزگایە لە ئاستێكی زۆر كەم دایە.

ئەمەش لەحاڵێدایە كە ماوەیەك پێش ئێستا، “مەنسوور خاكسار” ئەندامی لیژەی بەڕێوبەری خانەی پیشەسازیی و كان لە شاری سنە رایگەیاند، نزیك بە 80% یەكە بەرهەمهێنەر و پیشەییەكان لە پارێزگای كوردستان داخراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.