چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

پێش بە بڵاوكردنەوەی دوو گۆڤاری خوێندكاریی لە زانكۆی رازیی “كرماشان”گیرا

دوو گۆڤاری سەربەخۆی كرماشان لە لایەن كاربەدەستانی زانكۆی رازیی كرماشانەوە پێش بە بڵاو كردنەوەی گیراوە.

بە پێی هەواڵەكان لەمبارەوە، دوو گۆڤاری سەربەخی خوێندكاریی بە ناوەكانی “سپدار و بیستون” كە پتر لە 4 ساڵە بڵاو دەكرێتەوە، پێش بە چاپ كرانی گیراوە .

هۆكاری پێشگرتن لە بڵاوكردنەوەی ئەو 2 گۆڤارە درێژەدان بە خوێندنی باڵا لە لایەن خوێندكاران و سپاردنی ئیمتیازی گۆڤارەكان بە سەرنووسەرانی نوێ راگەیەندراوە.

دەوترێ، كاربەدەستانی كاروباری كەلتووریی زانكۆ كە لە كونتڕۆڵی لایەنە بناژۆخواز و ئەمنیەتیەكاندایە، ماوەیەك بە بیانوی پێكنەهێنانی كۆبوونەوەكانی كۆمیتەی چاودێریی بەسەر بڵاوكراوەكان لە دانی مۆڵ‌ت خۆیان دەبوارد و لە ئاكامدا بە بەڕێوەبەرانی بڵاوكراوەكە راگەیەندراوە، كە ناتوانن درێژە بە بڵاوكردنەوەی ئەو گۆڤارانە بدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.