هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

قات و قڕی نان و ئاو لە شاری “سەقز” هێشتاكە چارەسەر نەكراوە

ماوەی 72 كاتژمێرە شاری سەقز بەرەوڕووی 2 جار بڕانی ئاو بووەتەوە و ئەم گرفتەش وایكردووە كە خەڵكی شارەكە لەگەڵ كێشەی بێ “نان و ئاو”ی بەرەوڕوو ببنەوە.

هەواڵنێریی *زاگرۆس پۆست* لە شاری سەقز پێی راگەیاندین كە، لە كاتژمێر 8ی دوێنێ شەو رێكەوتی 21ی مانگی خەزەڵوەر بۆ جاری دووهەم لە ماوەی 72 كاتژمێری رابردوود شاری سەقز بەرەوڕووی گرفتی بێ ئاوی بووەتەوە و هەر دوو جارەكەش بە هۆی شكانی “شا لوولە”ی ئاو بووەو هەتا ئێستاش ئەو گرفتە چارەسەر نەكراوە و بەو بۆنەشەوە نانەوایەكان داخراون و نان لەو شارەدا دەست ناكەوێ، بەڵام دەوترێ چەند نانەواییەك بە مەبەستی بەهاناوە چوونی خەڵكەكە، بە ئاوی كانزا (مەعدەنی) دەستیان كردووە بە نان دروست كردن و لە چەند گەڕەكێك كێشەكەیان چارەسەر كردووە.

هۆكاری بڕانی ئاوی شاری سەقز، شكانی “شا لوولە”ی ئاوی شارەكە بە هۆی كۆن، پرتووكاو و ناستاندارد بوونی لوولەكان لە رێگای سەد تا تەسویە خانە راگەیەندراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 18ی مانگی رەزبەریش جارێكی دیكە “شا لوولە”ی ئاوی شاری سەقز كە لە نزیك گوندی “دەرە پەمان”دایە، لە شەوی تووشی شكان هات و لەو كاتەوە هەتا ئێستا گرفتی بێ ئاویی بە تەواوەتی چارەسەر نەكراوە. لە پەیوەندەشدا هاوڵاتیان لە ناوشاری سەقز یەكتر ئاگادار دەكەنەوە كە ئەگەر ئاوەكە چاك كرایەوە دەبێ ئاو زەخیرە بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.