پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

بەراوەرد كردنی “بەلوچستان و موسل” نیزامیەكانی مەجلیسی ئێران توورە دەكات

نوێنەری زاهیدان لە مەجلسی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند، من نیگەرانی ئەوەم كە كونتڕۆڵ كردنی شاری موسڵ لە عێراق لە لایەن داعشەوە لە پارێزگای “سیستان و بەلوچستان”یش بێتە ئاراوە.

حسێنعەلی شەهریاری لە كۆبوونەوەی ئاشكرای رۆژی سێشەممە 20ی مانگی خەزەڵەوەر لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئێرانی بە بێ ئەمنیەت ناولێبرد و داوای لە شورای باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی و دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی كرد “بیر لە ئەمنیەتی سیستان و بەلوچستان بكەنەوە”.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتی مێهر، نوێنەری زاهیدان بە ئاماژە بە ئەسید پرژاننەكان لە ماوەی رابردوو لە ئیسفەهان وتی: نوێنەری زاهیدان بە ئاماژە بە ئەسید پرژاندنەكانی ئەم دواییانەی شاری ئیسفەهان وتی: لە ماوەی رابردوو بە هۆی رووداوی ئەسید پرژاندن ئاڵۆزی لە ئێران هاتووەتە ئاراوە و حەسەن رۆحانی لە لیژنەی دەوڵەت كۆبوونەوەی تایبەتی لەمبارەوە پێكهێناوە.

هەر لەم پەیوەندەدا سەرۆكی ستادی گشتیی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی مانگی خەزەڵوەر لە دژكردەوەی بە وتەكانی نوێنەری زاهیدان لە مەجلیسی ئەو حكومەتە وتی، لە بارودۆخێكدا كە لە رۆژئاوا و رۆژهەڵات و باكوور و باشووری ئێران لە ئەمنیەتدا دەژین پێویست بەم وتانە ناكات.

ئەمەش لە حاڵێكدایە، كە لە ماوەی یەك مانگی رابردوو لانیكەم 20 كەس لە هێزە چەكدارە سنوورپارێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان لەگەڵ وڵاتی پاكستان كوژراو و بریندار بوون و كۆماری ئیسلامی هەڕەشەی ئەوەی لە پاكستان كرد كە، ئەگەر توانای پاراستنی سنوورەكانی خۆی نیە، ئێمە هیچ سنوورێك بۆ پاراستنی وڵاتی خۆمان ناناسین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.